“پاککردنەوەی موسڵ لە پاشماوەکانی جەنگ (10) ساڵی دەوێت”

(سبەی):

نەتەوەیەکگرتوەکان رایدەگەیەنێت، بۆمبی چێندراو و نەتەقیو بەشێوەیەکی بەربڵاو و شاراوە لە موسڵ بونی هەیەو پاککردنەوەی ئەو شارە (10) ساڵی دەوێت.

پێر لۆدهامەر، بەرپرسی ئاژانسی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری مین لە عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە جنێفی پایتەختی سویسرا رایگەیاند؛ بۆمبی چێندراو و موشەکی نەتەقیو بەشێوەیەکی بەربڵاو و شاراوە لە موسڵ بڵاوبوەتەوە، کە بەشێکی زۆری لەژێر داروبەردی شوێن و ناوچە وێرانکراوەکانی ئەو شارەدایە.

ئاماژەی بەوەکرد، بونی ئەم رێژە زۆرەی بۆمبی نەتەقیو، بوەتە هەڕەشە لەبەردەم ملیۆنان هاوڵاتی مەدەنی موسڵ کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ سەر زێدی خۆیان، پاش سێ ساڵ لە داگیرکردنی لەلایەن داعشەوە.

لۆدهامەر دەڵێت: بەپێی خەمڵاندنەکانمان پاککردنەوەی رۆژئاوای موسڵ (10) ساڵی دەوێت، چونکە زۆری بۆمبی چێندراو و نەتەقیو رێگرە لەبەردەم پرۆسەی پاککردنەوەی ئەو ناوچانە لەماوەی چەند مانگێک یاخود چەند ساڵێکدا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە