”(12) کەس لەسەر شەڕەکەی هەولێر دەستگیرکراون”

دیمەنێک لە شەڕەکەی دوێنێ چوارشەممە

(سبەی):

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت؛ (12) کەسیان لەسەر روداوی شەڕکردنی نێوان ژمارەیەک گەنجی کورد و عەرەب دەستگیرکردوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ لەدوای لێکۆڵینەوە لەروداوی شەڕکردنی نێوان ژمارەیەک گەنجی کورد و عەرەب لە هەولێر، (12) کەسیان دەستگیرکردوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش رێکارە یاساییەکانی خۆیان لەوبارەیەوە دەگرنە بەر.

وتیشی: ئەو روداوە بەهیچ شێوەیەک قبوڵنەکراوە و ئەوان جەخت لەپاراستنی گیانی پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەی کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی تر دەکەنەوە.

رونیکردەوە، بەهیچ شێوەیەک رێگە بەبڵاوبونەوەی ئەو جۆرە روداوانە نادەن.

دوێنێ چوارشەممە لە شاری هەولێر لە نێوان ژمارەیەک گەنجی کورد هێرشیان کردە سەر چەند گەنجێکی عەرەب بەپاساوی ئەوەی “دروشمی نەتەوە پەرستی”ییان وتوەتەوە.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە