ناوەرۆکی کۆبونەوەکەی ئەردۆغان و تیلەرسۆن

(سبەی):

کۆبونەوەکەی نێوان تیلەرسۆن و ئەردۆغان سێ سەعات و نیوی خایاند، بەوتەی سەرچاوەیەکیش، ئەردۆغان لە کۆبونەوەیدا لەگەك تیلەرسۆن “بەرونی” داوای تورکیای رونکردوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبونەوەکەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند؛ لە کۆبونەوەکەی دوێنێدا تاوتوێی بابەتە هەرێمییەکانکراوە لەنێویشیاندا سوریا و عێراق و روبەڕوبونەوەی تیرۆر و پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و ئەردۆغان هەمو داواکانی تورکیای بە “رونی” بە ئەمەریکا وتوە.

لای خۆیشییەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا تەنها ئەوەندەی وت کە “کۆبونەوەکە بەرهەمدار و کراوەبوە” لەنێوان ئەردۆغان و هەروەها بەئامانجی بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات بوە.

هەرچەندە تیلەرسۆن هیچ لێدوانێکی نەداوە، بەڵام دوای کۆبونەوەیەکی سێ سەعات و نیوی لەگەڵ ئەردۆغان و لە وەڵامی رۆژنامەنوسێکدا وتی:هێشتا کارمان ماوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە