تورکیا پێشنیارێک بۆ ئەمەریکا دەکات

(سبەی):

بەرپرسێکی تورکی رایدەگەیەنێت؛ ئەنکەرە پێشنیاری بۆ واشنتۆن کردوە کە هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بۆ رۆژهەڵاتی روباری فورات بکێشێتەوە و هەروەها هێزەکانی تورکیا و ئەمەریکا لە شاری مەنبەجی سوریا جێگیربکرێن.

کەناڵی (سکای نیوز) لەزاری ئەو بەرپرسەی تورکیاوە بڵاویکردەوە، ئەمەریکا تاوتوێی ئەو پێشنیارەی ئەنکەرە دەکات کە دراوە بە ریکس تیلەرسۆن-ی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کە بەسەردانێک ئێستا لە ئەنکەرەیە.

ئەو لەکاتێکدایە کە دوێنێ وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پنتاگۆن) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی کۆبوەتەوە و داوای لە ئەنکەرە کردوە چاوی لەسەر شەڕی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بێت لە سوریا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە