بەوێنە؛ رۆژنامەنوسێک سەرۆک وەزیرانی تورکیا شەرمەزار دەکات

(سبەی):

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هاوبەشی نێوان راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆک وەزیرانی تورکیا، رۆژنامەنوسێکی کورد وێنەی قوربانیانی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین پیشانی بیناڵی یەڵدرم دەدات و شەرمەزاری دەکات.

رۆژنامەنوسەکە وێنەی ژمارەیەک منداڵی قوربانی دەستی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین بەرزکردەوە و لەبەرامبەریشدا سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند؛ ئەوان لە عەفرین شەڕی تیرۆر دەکەن و ئەو وێنانەش لە شوێنی دیکە گیراون و رۆژنامەنوسەکەی بە شێواندنی راستییەکان تۆمەتبار کرد و دواتریش پاسەوانەکانی یەڵدرم ئەو رۆژنامەنووسەیان کردە دەرەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە