لەخەیاڵەوە بۆ خۆڵ

(سبەی):

رۆژی شەممە (17/2/2018) سەعات (3:30)ی پاشنیوەڕۆ، رێورەسمی بڵاوکردنەوەی کتێبی (لەخەیاڵەوە بۆ خۆڵ) کە لە نوسینی کامەران سوبحانە، سازدەکرێت.

رێورەسمەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەر- سلێمانی، بەشی چالاکی وێژەیی بەڕێوەدەچێت، هاوکات داهاتی کتێبەکە، بۆ نەخۆشخانەی هیوا و خانەی منداڵانی بێسەرپەرشتە.

حاجی قادری کۆیی لەسەدەی نۆزدەدا، بە باوەشێک شیعر و غەزەلەوە لە ئەستەمبوڵی غەریبی شیعر دەنوسێ، تۆفیق وەهبی لە لەندەنەوە، بە سەرێکی پڕ لە ئاڵۆزی و بەدڵێک پڕ لە غەم بۆ وشە و رەچەڵەکی کورد سەرقاڵە. لەڕۆژانی سەرقاڵیدا، بە بێ دەنگییەکی سەیر مرد. قالە مەڕە لە رۆژهەڵات قەهری شمشاڵەکەی کوشتی.! ئەحمەد موختار جاف بەدەستی هاوزمانەکانی خۆی تیرۆر کرا. پیرەمێرد لەناو رەنگ و لاپەڕەی چاپخانە و رۆژنامەدا پاش چەندین ساڵ دەربەدەری دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی سەردەنێتەوە. شێخ نوری شێخ ساڵح و فایەق بێکەس و زێوەر و دەیان نوسەری تر، هەریەکە و لە جێیەک، هەریەکەو بە خەیاڵ و چنگێ وشەی جیاوازەوە، لەناو خۆڵ و خەیاڵی دەستنوسەکانیاندا ون دەبن.

ئەوەی لەم کتێبەدا بۆی بگەڕێیت ون بونێکی سەیرو خەیاڵ ئامێزە، کە ئایا ئەمە راستییە نوسراوەتەوە، یان خەیاڵی سەری نوسەرێکە و هیچی تر.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە