(10) دەوڵەمەندترین کەسایەتی جیهان بۆ ساڵی (2018)

(سبەی):

سایتی بلومبێرگی ئەمەریکا لیستی (50) دەوڵەمەندترین کەسی جیهانی بۆ ساڵی (2018) بڵاوکردەوە و خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆنیش لەسەرو ریزبەندی دەوڵەمەندترین کەسی جیهاندایە.

سایتی بلومبێرگ ئاماژەی بەوەکردوە، داهاتی ئەو دەوڵەمەندانەی جیهان لە ساڵی (2017)دا یەک ترلیۆن دۆلار زیادیکردوە کە ئەوەش چوار هێندەی ساڵی (2016)یە.

ئاماژە بەوەشکراوە، جیف بیزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن لەسەرو ریزبەندی دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهانە بەوەی سامانی پوختەی (121) ملیار دۆلارە.

لە ریزبەندی دوەمیشدا بێل گەیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دێت کە سامانەکەی (91.1) ملیار دۆلار ئەمەریکییە و لە پلەی سێیەمیشدا وارن بافت دێت، کە خاوەنی کۆمپانیای (Berkshire Hathaway)یە و سامانەکەی بە (86.1) ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

هەروەها مارک زۆکەربێرک، خاوەن و دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبوک لە ریزبەندی چوارمدایە کە پوختەی سامانەکەی (74) ملیار دۆلاری ئەمەریکییە و ئامانسیۆ ئۆرتیگا-ش کە خاوەنی کۆمپانیای (Inditex)ی تایبەت بە فاشیۆن، سامانەکەی (71.3) ملیار دۆلارە.

 

  • لە ریزبەندی شەشەم کارلۆس سەلیم خاوەنی گەورەترین کۆمپانیای تۆڕی مۆبایل لە ئەمەریکای باشور دێت کە سامانەکەی (66.2) ملیار دۆلاری ئەمەریکییە.
  • لە ریزبەندی حەوت بێرنار ئارنۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی ئیداری کۆمپانیای (LVMH LVMH Moet Hennessy Louis Vuitton“) کە سامانەکەی (64.7) ملیار دۆلار.
  • لە ریزبەندی هەشتەم لاری ئیلسۆن خاوەنی کۆمپانیای (Oracle Corp) دێت کە سامانەکەی (55.1) ملیار دۆلارە.
  • لە ریزبەندی نۆیەم لای بایگ دێت کە سەرۆکی کۆمپانیای ئەلفابێت و خاوەنی کۆمپانیای گوگوڵە کە سامانەکەی (53.2) ملیار دۆلارە.
  • لە ریزبەندی دەیەمیش زەمیل بایگ سەرۆک و خاوەنی کۆمپانیای سێگری برین دێت کە کۆی سامانەکەی (51.9) ملیار دۆلارە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە