زێدان: زیاتر لە جاران هاوار دەکەم

(سبەی):

راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دان بەوەدا دەنێت، لەیارییەکانی ئەم دواییەدا زیاتر لە جاران لەنێو یاریگادا هاوار دەکات و دەنگ بەرز دەکاتەوە.

زێدان بە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی راگەیاند؛ ئەم رۆژانە بەبەراورد بەکاتی دیکە زیاتر هاوار دەکەم، چونکە یارییەکانمان سەخت بون.

ئەولێدوانەی زیزۆ دوای کۆتایی هاتنی یاری نێوان ریاڵ مەرید و ریال بیتیس هات کە (5-3) لە بەرژەوەندی یانەی شاهانە کۆتایی هات.

ز‌ێدان ئاماژەی بەوەکرد، ئاستی ئەسینسیۆ و گۆڵەکانی زۆر باش بون، بەڵام ئەمانە هەموی هەوڵ و ماندوبونی تیمەکەیە، لەبارەی رۆناڵدۆشەوە زیزۆ باسی لەوەکرد، رۆناڵدۆ زۆر باشە و گۆڵی خۆی تۆمار دەکات و بەختەوەرە لە ریال، هەموشمان بەختەوەرین و لەماوەی پێنج یاری رابردودا خاوەنی (23) گۆڵین.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە