هاوپەیمانان: (13) فڕۆکەی جۆری (ئێف-16) رادەستی عێراق دەکرێت

(سبەی):

جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایدەگەیەنێت؛ ساڵی ئایندە (13) فڕۆکەی جەنگی جۆری (ئێف-16) رادەستی عێراق دەکرێت.

لەلێدوانێکدا ژەنەراڵ ئەندرۆ کرۆفت، جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند؛ هێزی ئاسمانی عێراق ئێستا توانای زۆر باشترە بۆ ئەوەی لەرێگەی ئەو فڕۆکانەوە بەسەر رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا سەربکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستە ساڵی داهاتو (13) فڕۆکەی جەنگی جۆری (ئێف-16) رادەستی حکومەتی عێراق دەکرێت و جگە لەوەش هاوپەیمانان کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی توانای هێزی ئاسمانی عێراق و راهێنان کردن بە فڕۆکەوانەکان بۆ بەکارهێنانی ئەو جۆرە فڕۆکەیە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە