عۆن سەردانی بەغدا دەکات

(سبەی):

سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان ئاشکرای کرد؛ دوای ماوەیەکی زۆر لە پچڕانی پەیوەندییەکان، سبەینێ میشال عۆن سەردانی بەغدا دەکات.

بەپێی بەیاننامەکە؛ میشال عۆن سەرۆک کۆماری لوبنان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق، سەردانی بەغدا دەکات.

بڕیارە لە سەردانەکەیدا، عۆن لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا کۆببێتەوە و دواتر سەردانی مەترانییەی سریانی کاسۆلیک و ئارامگەی سەربازی ون بکات.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە