شوێنگرەوەی مێرکل دیاریکرا

مێرکڵ و شوێنگرەوەکەی

(سبەی):

ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگرین کرامپ کارنبویر وەک ئەمینداری گشتی پارتی مەسیحی دیموکراتی دیاری کرد، وەک هەنگاوێک وەک رێگەخۆشکردن بۆی تا ببێتە راویژکاری ئەڵمانیا لە داهاتودا.

ئەمڕۆ دوشەممە، ئەنگرێت کرامپ کارنبویری تەمەن (43) سەرۆکی حکومەتی سارلاندی بچوک و کەسایەتی نزیک لە ئەنگێلا مێرکڵی راویژکاری ئەڵمانیان، وەک ئەمینداری گشتی پارتی مەسیحی دیموکراتیدی دیاری کرا، وەک شوێنگرەوەی مێرکڵی (65) ساڵ، کە بەهۆی باری تەندروستییەوە دەستبەرداری ئەو پۆستە گرنگەی بو.

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردەوە، کرامب کانبویر کە بە مێرکڵی ویلایەتی سارلاند ناسراوە، شوێنگرەوە و خاوەنی هەمان رێبازو ئایدیای مێرکڵە، تاڕادەیەک جێگای باوەڕو متمانەی پارتی مەسیحییە، کە زۆرینەی سەرکردە و لایەنگرانی ئەو پارتە داوایان لە مێرکڵ کردبو پۆستە حیزبییەکەی بۆ کەسێکی گەنجتر و گونجاوتر بەجێبهێڵێت.

هاوکات بەهۆی دەرەنجامە خراپەکانی لە هەڵبژاردنی مانگی ئەیلولی رابردودا، فشارێکی زۆر لەسەر ئەنگێلا مێرکڵ دروست بو بۆ دەستبەرداربون لە پۆستە حیزبییەکەی.

بەپێی میدیا ئەڵمانییەکان، ئەگەر هەیە دوای تەوابونی ویلایەتی چوارەمی سەرکایەتییەکەی، کرامپ کانبویر کاندیدی سەرەکی پارتەکەی بێت بۆ وەرگرتنی پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا لە خولی داهاتوی هەڵبژاردنە گشتییەکانی ئەڵمانیادا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە