لعێبی بۆ تاوتوێى هەناردەکردنەوەى نەوتى کەرکوک سەردانى تورکیا دەکات

وەزیرى نەوتى عێراق

(سبەی):

وەزیرى نەوتى عێراق بۆ تاوتوێکردنى دوبارە دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنى نەوتى کەرکوک و چەند پرسێکى دیکە سەردانى تورکیا دەکات.

عاسم جیهاد، وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند؛ کۆتایى ئەم هەفتەیە حەبار لعێبى وەزیرى نەوت بە سەرۆکایەتى وەفدێکى باڵاى وەزارەت و لەسەر بانگهێشتى هاوتا تورکیەکەى سەردانى ئەو وڵاتە دەکات، ئەوەشى خستوەتەڕو گفتوگۆ و کۆبونەوەکانى پەیوەندیدار دەبێت بە گەشەپێدانى پەیوەندیەکانى نێوان هەردولا و تاوتوێکردنى دۆسیەى هەناردەکردنەوەى نەوت لە رێگەى بەندەرى جەیهانەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە؛ لعێبى لەو سەردانەدا خواستى عێراق و وەزارەت بۆ بنیاتنانى متمانە و هاوکارى نێوان هەردولا دوپات دەکاتەوە لەپێناو گەیشتن بە رێککەوتن و دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنى نەوتى عێراق لەرێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوە، هەروەک داوا لە کۆمپانیاکانى ئەو وڵاتە دەکات بەشداریى بکەن لە پڕۆژەکانى کەرتى نەوت و وەبەرهێنان لە عێراق.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە