لاڤرۆڤ و زەریف: ئەوەى ئەمەریکا لە سوریا دەیکات یاریکردنە بە ئاگر

(سبەی):

وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئێران، ئەمەریکا بە دەستوەردان لە سوریا تۆمەتبار دەکەن و رایدەگەیەنن گەمە بە کارتی کورد لە سوریا یاریکردنە بە ئاگر.

سێرگەی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە کۆنفرانسی ڤاڵدای لە وڵاتەکەی رایگەیاند؛ ئەمەریکا بە نایاسایی دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی سوریا دەکات و بە بەکارهێنانی کارتی کورد لە سوریا، یاریی بە ئاگر دەکات و هۆکارێکە بۆ هاندانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر سوریا.

هەر لەو کۆنفرانسەدا محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند؛ بونی ئەمەریکا لە سوریا مەترسیدارە و واشنتۆن تەنها بیر لە دژایەتی ئێران دەکاتەوە لە ناوچەکە.

زەریف رەخنەی لە بونی ئەمەریکا لە سوریا و عێراق گرت و رایگەیاند واشنتۆن بەشێک لە کوردەکانی سوریا بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی بەکار دەهێنێت و هۆکارێکن بۆ دابەشبونی سوریا.

کۆنفرانسی ڤاڵدای بە ناونیشانی (رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێگە و رۆڵی روسیا) لە شارێ ڤاڵدای روسیا بەڕێوەدەچێت کە پسپۆڕ و شارەزا و کەسایەتی سیاسیی زیاتر لە (30) وڵات بەشدارییان تێدا کردوە و وتە و سەرنجەکانیان لەسەر بابەتەکە پێشکەش دەکەن.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە