کۆمپانیایەکی نەوتیی ئەمەریکا دەست دەکاتەوە بە دەر‌هێنانی نەوت لە کەرکوک و هەرێم

(سبەی):

کۆمپانیای شیفرۆن-ی ئەمەریکی رایگەیاند؛ کارەکانی لە کێڵگەی نەوتی باکور لە کەرکوک دەست پێدەکاتەوە.

ئاژانسى سپوتنیک-ی روسی بڵاوی کردوەتەوە؛ وتەبێژی کۆمپانیانی شیڤرۆن ئاشکرای کردوە دوای ئەوەی بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمەکەی (25)ی ئەیلول لە هەرێمی کوردستان، کاری دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوتیان لە کێڵگە نەوتییەکانی باکوری کەرکوک راگرتوە، دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.

کۆمپانیای شیڤرۆن رونی کردوەتەوە کە لە رۆژی رابردوەوە دەستی کردوەتەوە بە پرۆسەی گەڕان و دەرهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی باکوری کەرکوک.

هاوکات بەرپرسێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسەکەى وتوە؛ بەهۆی ریفراندۆمەوە کۆمپانیای شیڤرۆن کارەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک راگرتبو، بەڵام ئێستا دەستی بە کارەکانی کردوەتەوە.

بڵاو بونەوەی ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا رون نییە کۆمپانیاکە گرێبەستەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق یان حکومەتی هەرێم نوێ کردبێتەوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە