(13) هەزار ملیۆنێر تورکیایان جێهێشتوە

(سبەی):

ئەندامێکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە پەرلەمانی تورکیا، پێشنیاز دەکات لێکۆڵینەوە لە رۆیشتنی (13) هەزار ملیۆنێر لە تورکیا بکریت لەماوەی سێ ساڵی رابردودا.

موراد باکان، ئەندامی پەرلەمان، لەسەر لیستی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند؛ تورکیا لەماوەی سێ ساڵی رابردودا گەورەترین شەپۆلی کۆچی ملیۆنێرەکانی لەمێژویدا بەخۆیوە بینیوە، هۆکاری ئەوەش بۆ مەترسی ئەو کەسانە دەگەڕێنێتەوە لەسەر داهاتوی خۆیان و دۆخی ئەمنی ئەو وڵاتە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمان بۆ ئامارەکانی پشتی بەتوێژینەوەیەکی (New World Wealth) بەستوە کە باس لەوە دەکات، تورکیا بەبەراورد بە ژمارەی دانیشتوانەکەی زۆرترین پرۆسەی کۆچی هاوڵاتیانی ئاسایی تێدا رویداوە بەرەو وڵاتانی دیکە، کە ساڵی (2015) تەنها هەزار کەس بوە، بەڵام ساڵی (2016) بوە بە شەش هەزار کەس.

وتیشی: تورکیا ساڵی رابردو ریزبەندی پێنجەمدا بو لەروی کۆچی دەوڵەمەند و ملیۆنێرەکانەوە، بەڵام ئەمساڵ هاتوەتە ریزبەندی دوەم و (13) کەسی ملیۆنێر لەماوەی سێ ساڵی رابردودا کۆچیان کردوە.

جەختی لەوەکردەوە، هۆکاری ئەو کۆچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ملیۆنێرەکان مەترسییان لە داهاتوی تورکیا و پێشێلکاری یاسا و دیموکراسی و مافەکانیان هەیە و ئەوەش وا دەکات پرۆسەی کۆچی سەرمایەداران بۆ وڵاتانی دیکە بەردەوام بێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە