ئەحمەد هەورامی
ئێستا كورد له رۆژئاوای كوردستان باجی ئازادی و ده‌ستگرتن به بونی سه‌ربه‌خۆیی كانتۆنه‌كانی خۆی ده‌دات، توركیا دوای داعش و كۆتایی پێهێنانی له سوریادا خه‌می گه‌وره‌ی ئه‌وه‌یه كه كورد له رۆژئاوا و سوریا هاوكێشه‌یه‌كی نوێ بسه‌لمێنێت، بۆیه ئەردۆغان و ئاكه‌په دێن جه‌نگێكی گه‌وره به‌ناوی (چڵه زه‌یتونه‌وه) له دژی كورد ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ. ئه‌وان خوازیارن له‌ڕێگه‌ی تێكشكانی كورده‌وه له عه‌فرین كۆتایی به‌كانتۆنه‌كانی فیدراڵی بهێنن له سوریا.
شه‌ڕڤانان له رۆژئاوادا به وره‌ی پۆڵاین و گیانی به‌رخۆدان و فیداكاری بۆ نیشتیمان كه سه‌رچاوه‌ی هێزی خه‌باتیانه دژ به داگیر كه‌ران وه‌ك چۆن له‌كۆبانی ئازایه‌تی و نه‌به‌ردی گه‌لی كوردیان بۆ هه‌مو جیهان سه‌لماند كه سه‌ركه‌وتن بو به‌سه‌ر دڕنده‌ترین هێزی تیرۆریستی جیهان.
ئه‌مڕۆش عه‌فرین به‌ره‌نگاری گه‌وره‌ترین هێزی دڕنده‌ی توركیا ده‌كات، به‌مه‌ش كۆبانێ و عه‌فرین بونه سونبولی به‌رخودان و خۆڕاگری له‌سه‌ده‌ی نوێی هاوچه‌رخدا. ئه‌گه‌ر دوێنێ كۆبانێ ره‌مزی خۆڕاگری بوبێت بۆ كورد، ئه‌وا ئه‌مڕۆش عه‌فرین ره‌مزی به‌رخودان و گیان فیدایی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و په‌یه‌ژه‌یه، خۆته‌قاندنه‌وه‌ی شه‌ڕڤان (ئا‌ڤێستا خابور) به‌تانكێكی سوپای توركیادا رەمزی سه‌ركه‌وتن و قوربانی و ئیراده‌ی گه‌لی كورده له عه‌فرین دژی هێرشی داگیركه‌ران و شێواندنی ته‌رمی شه‌ڕڤان (بارین كۆبانی) دوای شه‌هید كردنی به‌شێوه‌كی دڕندانه رواڵه‌تی راسته‌قینه‌ی سوپای توركیای فاشی و به‌كرێگیراوه‌كانی ده‌رده‌خات كه دژی هه‌مو یاسایه‌كی مافی مرۆڤه.
چونی هاوڵاتیانی كانتۆنه‌كانی تری رۆژئاوا و شه‌نگال بۆ عه‌فرین بۆ پشتگیری شه‌ڕڤانان ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزكرنه‌وی وره‌ی شه‌ڕڤانان و دروست كردنی قه‌ڵغانی به‌رگری دژی هێرشه‌كانی دوژمن، خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شاره‌كانی رۆژئاوا و باكور و باشوری كوردستان و كوردانی تاراوگه له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆ پشتگیری شه‌ڕڤانانی عه‌فرین دژی داگیركه‌ران نیشانه‌ی یه‌كگرتویی گه‌لی كورد ده‌رده‌خات بۆ رسواكردنی هێرشه‌كانی سوپای ئەردۆغان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی كانتۆنی عه‌فرین. كورده‌كان له سوریادا توانیان وه‌ك بونێكی به‌هێز و جیاواز تر له‌ململانێی سیاسی و سه‌ربازیه‌كاندا ده‌ربكه‌ون و به‌شداری كاریگه‌ریان له‌شه‌ڕی داعشدا وه‌ك هاوپه‌یمانیه‌كی ئه‌مه‌ریكا له‌و شه‌ڕه‌دا قورسایی سیاسی و سه‌ربازی دیاریان هه‌بو به‌تایبه‌تی په‌یه‌ده و سوپای سوریای دیموكرات له‌ڕوی مه‌یدانیه‌وه زیاتر له‌ناوه‌وه و له‌ئاستی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی بایه‌خی زیاتریان په‌یدا كرد.
كورده‌كانی رۆژئاوا مافی خۆیانه له‌گه‌ڵ هه‌ر هێزێكی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ناو سوریادا به‌ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان مامه‌ڵه بكه‌ن. روداوه‌كانی عه‌فرین ته‌نیا ئاینده‌ی كورده‌كانی سوریا دیاری ناكات، به‌ڵكو وه‌رچه‌رخانی دیكه‌شیان به‌دوادا دێت كه ره‌نگه هه‌مو ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌ت توركیا و عێراق بگرێته‌وه، په‌لاماری عه‌فرین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگیه‌كانی ناوچه‌كه.
شه‌رمه‌زاری بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه كه چۆن بێده‌نگه له‌ئاست تاوانی كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی كورد، وه‌ك هه‌میشه ئه‌م میتۆده كه یاسا‌و رێکكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئاشتی قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزان بون و ئێستاش گه‌لی كورد قوربانی هه‌مان میتۆده.
ئامانجی توركیا له داگیركردنی عه‌فرین
توركیا وه‌ك وڵاتێكی زلهێزی ناوچه‌كه هه‌میشه سوریای وه‌ك ناوچه‌ی هەژمونی خۆی زانیوه له روی مێژویی و جوگرافی و مامه‌ڵه‌ی سیاسییه‌وه، ده‌وڵه‌تی توركیا پایه‌كانی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر ره‌گه‌ز په‌رستی و فاشیه‌ت بونیات نراوه، ده‌یه‌وێت وه‌ك هێزێكی گه‌وره له‌وه‌ی هه‌یه خۆی پیشان بدات له هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌دا رۆڵی زیاتر هه‌بێت، هێرشكردنی بۆسه‌ر عه‌فرین وه‌ك تاكتیك به‌كاربهێنێت بۆ دانانی مه‌رج بۆ ئه‌مەریكا بۆ یارمه‌تی نه‌دانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و یه‌په‌گه، ئه‌مه‌ریكاش ناییه‌ته ژێر سه‌قفی داواكاریه‌كانی توركیا، چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته نیه پشتی پێ ببه‌ستێت و پڕۆژه‌ی دورمه‌ودای ستراتیژی له‌گه‌ڵ جێ به‌جێ بكات. چونكه ئه‌مه‌ریكا ویستی له رێگه‌ی توركیاوه رێگه‌ی هه‌ژمونی ئێران و روسیا بگرێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بو، چونكه ئه‌ویش چوه به‌ره‌ی دژی ئه‌مه‌ریكاوه. به‌تایبه‌ت ئه‌مڕۆ سوریا وه‌ك ده‌وڵه‌تێك نه سیاده‌ی ماوه و نه هێزی پارێزگاری له‌سنوری جوگرافیاكه‌ی. له‌وه ده‌رچوه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، له‌وباوه‌ڕه‌دا نیه كه توركیا به‌دوای ناوچه‌ی ئارام بگه‌ڕێ و نه‌خه‌می ئاواره سوریه‌كانی بێت له عه‌فرین، چونكه خه‌مێك له‌جه‌وهه‌رێكی فاشیسته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه بریتیه له فاشیزمی مێژویی توركیا. ئه‌م پاسا و بیانوانه‌ی ئەردۆغان كردونی به‌و هۆكاره بۆ په‌لاماری عه‌فرین جگه گوزارشت له جه‌وهه‌ره فاشیستیه‌كه‌ی شتێكی تر نیه، ئەردۆغان ئه‌نجامدانی هێرشی بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌پێنا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌زمونی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كوردانی رۆژئاوایه.
توركیا ئه‌جێندای فراوانخوازی هه‌یه داگیركاریه‌كانی سوپاكه‌ی بۆ سه‌ر جه‌رابلوس و باب و په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین چه‌ندین ئامانجی سیاسی و ئابوری و جیۆپۆلۆتیكیان له‌پشته، شكستهێنانی توركیا له عه‌فرین ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی پێگه‌ی خۆی له‌ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نێوده‌وڵه‌تی و چیتر ناتوانێت باشوری كوردستان وه‌ك بارمته به‌كاربهێنێت.
مێژو ده‌ریخستوه هیچ هێزێك به‌ئه‌ندازه‌ی توركیا دوژمنایه‌تی كوردی نه‌كردوه له‌هه‌ر شوێنێكی كوردستاندا كورد ویستبێتی قه‌واره‌یه‌ك یان كانتۆنێكی سه‌ربه‌خۆ دروست بكات ئه‌وا توركیا رێگه‌ی لێ گرتوه و به‌هه‌مو هێزێكه‌وه په‌لاماری داوه. ره‌نگه هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین سه‌ربكێشێت بۆ گۆڕینی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌ڵوێستی وڵاتان به‌رامبه‌ر هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین
له‌ئێستادا زۆرێك له‌هێزه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمیه‌كان له‌نێو ململانێكانی سوریادا به پراكتیكیش له‌ڕوی سه‌ربازی و هه‌واڵگیریه‌وه له‌م وڵاته‌دا بونیان هه‌یه‌و خه‌ریكی ململانێ و شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیانن. جگه له ئه‌مه‌ریكاو روسیا هێزی ده‌وڵه‌تی تریش هه‌ن كه كاریگه‌ری گرنگیان هه‌یه هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا و ئیسرائیل راسته‌وخۆ هاتونه‌ته ناو ململانێكه‌ی ئه‌م وڵاته‌وه كه ده‌یانه‌وێت پاوانخوازی بكه‌ن و هه‌ریه‌كه به‌پێی سه‌نگی سیاسی و سه‌ربازی و هه‌واڵگری ده‌وری خۆی بنوێنێ له‌م پرۆسه‌یه‌دا.
ئه‌مه‌ریكاو روسیا هه‌ریه‌كه ده‌یه‌وێت هەژمونی سیاسی و سه‌ربازی خۆی له‌سه‌ر خاكی سوریادا دیاری بكات هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌ش تا راده‌یه‌ك كێبڕكێی دامه‌زراندنی بنكه‌ی له‌م وڵاته‌دا ده‌دات و هه‌ریه‌كه زیاد له‌بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیان له‌سه‌ر خاكی سوریا هه‌یه. روسیا واده‌بینێت كه ده‌ستێوه‌ردانی له‌سوریادا ده‌رفه‌تێكه بۆلاواز كردنی یه‌كگرتویی ناتۆ و پته‌وكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی روسیا له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات و به‌ڵتیق ده‌بێته هۆی تێوه‌گلانی دو ئه‌ندامی ناتۆ توركیا و ئه‌مەریكا له‌شه‌ڕێكی خوێناوی درێژخایه‌ن. ئه‌مەریكا بۆچونه ناو رۆژهه‌ڵاتی فورات دژی سوریا كه‌نارخستنی ئێران و شه‌ڕی ماندوكردنی روسیایه، ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر پێویستی به‌هێزه‌كانی په‌یه‌ده و سوریای دیموكرات هه‌یه‌و تائێستاش له‌هێزه كوردیه‌كان زیاتر هیچ به‌دیلێكی تری نیه بۆ جێ به‌جێ كردنی ستراتیژیه‌كه‌ی له سوریادا، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌مەریكا به‌رگری له رۆژئاوای كوردستان بكات و رێگا به‌ملهوڕیه‌كانی توركیا نه‌دات بێ هیچ سنورێك به‌رده‌وام بێت له‌و قه‌تڵ و عامه‌ی كه ئێستا له كانتۆنی عه‌فرین ده‌یكات. برێت مەکگورگ راوێژكاری هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕی داعش له رۆژئاوادا به‌وردی چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كات و تائێستاش فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مەریكا رایانگه‌یاندوه كه راوێژكاره‌كانیان له مه‌نبه‌ج ناكێشننه‌وه. پێویسته هاوكارییه‌كانی ئه‌مەریكا و فه‌ره‌نسا و وڵاتانی تر به‌زاره‌كی نه‌بێ و ده‌بێت بێده‌نگی بشكێنن به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ساتانه‌ی له عه‌فریندا ده‌گوزه‌رێن.
توێژه‌ر (كارێت ستانسفیڵدی) هۆشداری ده‌دات کە هێرشی توركیا بۆسه‌ر كورده‌كان مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت هاوسه‌نگیه‌كانی هه‌مو ناچه‌كه هه‌ڵگەڕێنێته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌م به‌ره تازه‌یه ته‌نها ململانێیه‌كی ناوخۆ و ناوچه‌یی نیه ره‌نگه په‌ل بهاوێت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشێكی فراوانی كورد و ببێته هۆی دوباره نه‌خشه‌كێشانی ناوچه‌كه.
شه‌ڕڤانان له‌كۆبانێ و عه‌فرین بڕوایان به‌و فه‌لسه‌فه سیاسیه نیشتمانیه به‌هێزه‌یه كه سه‌ركرده‌كانیان دایانڕشتوه كه خۆیان پێش شه‌ڕڤانه‌كان به‌رگری ده‌كه‌ن و قوربانی ده‌ده‌ن ، ئه‌مه‌ش جیاوازی نێوان هێزی سه‌ربازی كورد له ئێستادا ده‌رده‌خات، ئه‌وه‌ی شه‌ڕڤانان له كۆبانی كردیان ئێستاش له عه‌فرین ده‌یكه‌ن. هه‌مان ئه‌و داستانه شۆڕشگێڕانه‌مان بیرده‌خاته‌وه كه هێزی پیشمه‌رگه له‌نه‌به‌ردیه‌كانیان به‌رامبه‌ر به رژێمی به‌عس ئه‌نجامیاندا كه ئه‌وكات نیشتمان شۆڕشگێڕه‌كانی له‌ده‌ست نه‌دابو حكومڕانه‌كانی گه‌نده‌ڵ و دز نه‌بون. به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و حكومڕانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پایه‌كانی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری به‌ڕێوه ده‌ڕوات بۆیه ناتوانرێت شه‌ڕی راسته‌قینه‌ی نیشتمان بكرێت.