(سبەی):
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له كۆمیسیۆنه‌وه ده‌ست كه‌وتون، تۆماری بایۆمه‌تری له شاری سلێمانی گه‌یشتوەته (54%)ی رێژه‌ی ده‌نگده‌ران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمیسۆن رایگەیاند؛ تا ئێستا (700) هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان له تۆماری ده‌نگده‌ران تۆماركردوه و به‌و پێیه؛ له (54%)ی رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی سنوری پارێزگای سلێمانی، ناوی خۆیان لە سیستمى بایۆمه‌تری تۆماركردوه.
هاوكات و هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ردو كوڕی كۆچكردو نه‌وشیروان مسته‌فا، نما نه‌وشیروان و چیا نه‌وشیروان، سه‌ردانی ناوەندی خۆتۆمارکردنی سیستمی بایۆمەتریانکرد و ناوی خۆیان تۆمارکرد.
نما و چیا نەوشیروان مستەفا، دواى ئەنجامدانى رێکارەکان لە لێدوانێکدا داوایان له هاوڵاتیان (ئه‌وانه‌ی تا ئێستا ناوی خۆیان له تۆماری ده‌نگده‌ران تۆمار نه‌كردوه) ده‌كه‌ن، سەردانی ناوەندی خۆتۆمارکردنی سیستمی بایۆمەتری بكه‌ن و ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له پێناوی ئه‌وه‌ی تۆمارێکی خاوێن بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادە بکرێت.
بڕیارە (12)ی ئایاری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، كه له سنوری پارێزگای سلێمانی (18) كورسی له كێبڕكێدایه‌وه و نزیكه‌ی یەک ملیۆن و (400) هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.