ھەڵوێستی فراكسیۆنی گۆڕان لەسەر پڕۆژە یاسای موچە و خانەنشینی

(سبەی):

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بۆچونی فراکسیۆنەکەیان سەبارەت بە یاسای موچە و خانەنشینی لەدانیشتنی پەرلەماندا دەنگی پێویستی نەهێناوە، بەڵام ئەوان وەک فراکسیۆنی گۆڕان بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی.

برزۆ مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە سایتی (سبەی) راگەیاند: لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان لەسەر پڕۆژە یاسای موچە و خانەنشینی، فراکسیۆنی گۆڕان داوایكرد یاسای خانەنشینی یەكگرتوی عێراق جێبەجێ بكرێت، بۆ ئەوەی دادپەروەری لە موچە و خانەشینی دروست بێت و كەمترین موچەی خانەنشینی لە ھەرێمی كوردستان لە (400) هەزار دینار كەمتر نەبێت و خانەنشینیی پلەباڵاكانیش كەم بكرێتەوە، یاخود بە پێی یاسای خانەنشینی یەكگرتوی عێراق خانەنشین بكرێن، چونكە دادپەروەریی تێدایە، بەڵام بەداخەوە داواكاری و پێشنیارەكانی فراکسیۆن دەنگ و پشتیوانی پێویستی نەھێنا.

وتیشی: ئێمە وەكو فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، بەردەوام دەبین لە ھەوڵەكانمان بۆ دژایەتی گەندەڵی و بەدیھێنانی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە