ریاڵ مەدرید تۆڵەی لە لیگانیس کردەوە

(سبەی):

لە یارییەکی دواخراوی خولی لالیگای ئیسپانیدا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی لیگانیسی بردەوە.

گۆڵەکانی ریاڵ مەدرید لەلایەن یاریزانان (لۆکاس فاسکێز، کاسیمیرۆ و سێرجیۆ رامۆس)ەوە تۆمارکران، ئونای بوستێنزا لە خولکی شەشی گێمی یەکەمی یارییەکەدا تاکە گۆڵەکەی یانەی خاوەن یاریگای تۆمارکرد.

بەو ئەنجامەش، لە کۆی (24) یاری خولەکە، لەئێستادا ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی (48) خاڵ لە پلەی سێیەم دێت بە جیاوازی (14) خاڵ لەگەڵ بەرشەلۆنەی پێشەنگی ریزبەندی و (7) خاڵ لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی خاوەن پلەی دوەم.

پێشترو لە یارییەکانی جامی شای ئیسپانیادا، یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر دەستی یانەی لیگانیس دوچاری شکست هات و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە