(سبەی):
عەلى حەمەساڵح رایدەگەیەنیت؛ ئەگەر لەم دو مانگەدا هەر بەرمیلێک لە نەوتى هەرێم بە (17) دۆلار کەمتر فرۆشرابێت لە نرخى جیهانیى، هێشتا (700) ملیۆن دۆلارى داهاتى نەوت دیار نییە.
بەپێى شیکردنەوەیەکى عەلى حەمە ساڵح جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایى و کاروبارى ئابورى پەرلەمانى کوردستان لەماوەى ئەم دومانگەى ئەمساڵدا و بەپێى نرخى جیهانى نەوت و لێبڕینیشیەوە هێشتا پارەى نەوتى هەرێم دیار نییە لەکاتێکدا دەتوانرێت دو موچەى (بە سیستمى پاشەکەوت) پێبدرایە نەک یەک موچە.
عەلى حەمەساڵح دەڵێت؛ له‌م دۆخه‌شدا هه‌ر زوڵم و سته‌مکاری دەکرێت، چونکە به‌پێی داتاکانی سایتی تایبه‌ت به فرۆشتنی نه‌وت له جیهاندا له (20) رۆژی یه‌که‌می مانگی ئەم مانگەدا، هه‌رێمی کوردستان رۆژانه به تێکڕا (371) هه‌زار و (381) به‌رمیل نەوتی فرۆشتوه، نرخی نه‌وتی برێنت ئێستا (67) دۆلاره، ئه‌گه‌ر نه‌وتی هه‌رێم (50) دۆلاری مابێته‌وه ئەوا داهاتی مانگێک (555) ملیۆن و (571) هه‌زار دۆلار ده‌کات ئەوە جگە لە داهاتی پاڵاوتن و فرۆشتنی نه‌وتی ناوخۆ کە (48) ملیۆن دۆلارە.
دەشڵێت: “بەوپێیە کۆی گشتی داهاتی مانگێکی نه‌وت ده‌کاته (603) ملیۆن و (571) هه‌زار دۆلار، کە بۆ دو مانگ ده‌کاته یه‌ک ملیار و (207)ملیۆن دۆلار، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له ماوه‌ی دو مانگی رابردودا نزیکه‌ی (500)ملیۆن دۆلاری داوه به موچه”، دەپرسێت (700)ملیۆنه‌که‌ی دیکه کوا؟!.