نوسینگەی عەبادی رونکردنەوە لەسەر بودجە و پشکی هەرێم بڵاودەکاتەوە

(سبەی):

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رونکردنەوەیەک لەبارەی بودجەی ساڵی (2018) و پشکی هەرێم لە بودجەدا بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت؛ تەنها پەرلەمان دەتوانێت دەستکاری بڕگەکانی بودجە بکات.

سەعد حەدیسی، وتەبێژی نوسینەگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند؛ بودجەی ساڵی (2018) کە رەوانەی پەرلەمان کراوە، تەنها ئەوان دەتوانن گۆڕانکاری تێدا بکەن لە زیادکردن و کەمکردنەوەی بڕگەکانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت دەستکاری بودجەی نەکردوە و هیچ بڕە پارەیەکیشی زیادنەکردوە بۆ پشکی هەرێم.

ئەوە لەکاتێکدایە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە عەبادی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی یەک ترلیۆن دینار بۆ بەشە بودجەی هەرێم لە پرۆژە بودجەی ئەمساڵی عێراق.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە