بەڤیدیۆ؛ دوای (22) مانگ (BBC)ی گەڕایەوە

(سبەی):

سیانەی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید (رۆناڵدۆ و بنزیما و بەیڵ) ناسراو بە (BBC) دوای (22) مانگ دابڕان توانیان پێکەوە لە یارییەکدا گۆڵ تۆمار بکەن.

لە یارییەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ کە بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بو لە هەفتەی (25)ی لالیگا، ریاڵ مەدرید بە چوار گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی بردەوە و رۆناڵدۆ دو گۆڵ و هەریەکە لە بنزیما و بەیل-یش گۆڵێکیان تۆمارکرد.

تۆڕی (ئۆبتا)ی تایبەت بە ئامارەکان بڵاویکردەوە، لە دوای مانگی نیسانی ساڵی (2016)ەوە رابردوەوە، بۆ یەکەمجارە ئەو سێ یاریزانە لە یەک یاریدا و پێکەوە گۆڵ تۆمار بکەن.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە