(سبەی):
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت؛ پێویستە ئێرانییەکان پەلە بکەن لە کارکردن بۆ پابەندبون بە بەڵێنەکانیان لەبارەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەوە.
محەمەد جەواد زەریف لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمەریکییەکان بەرەو پێشەوە را دەکەن و باس لە هەندێک مەرج دەکەن کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەزانێت جێگەی گفتوگۆکردن نیە.
وتیشی: رێککەوتنەکە چەندین لایەن بەشداری تێدا کردوە و بەتەنها لایەنێک ناتوانێت مەرج بسەپێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی گرنگە ئێستا ئەوەیە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دڵنیا بێت لە پابەندبونی ئەمەریکا بەبەڵێنەکانییەوە.