رۆژئاوای کوردستان دەستگیرکردنی موسلیم پشتڕاست دەکاتەوە

(سبەی):

دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (تەڤدەم) پشتڕاستدەکرێتەوە و میدیاکانی رۆژئاوای کوردستانیش دەڵێن: لەسەر داوای تورکیا بوە.

سایتی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە پراگ-ی پایتەختی چیک ساڵح موسلیم، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (بزوتنەوەی گۆمەڵگەی دیموکراتی) ناسراو بە (تەڤدەم) دەستگیرکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ساڵح موسلیم ویستویەتی بەشداری لە کۆنفرانسێک بکات لە یەکێک لە هۆتێلەکانی پراگ-ی پایتەختی چیک و لەوێ دەستگیرکراوە.

ئەوەخراوەتەڕو، دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم لەسەر داوای تورکیا بوە و تائێستاش حکومەتی چیک هیچ رونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو روداوە بڵاونەکردوەتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە