(سبەی):
پۆلیسى چیک دوپاتى دەکاتەوە کە ساڵح موسلیم لەسەر داواى وڵاتى تورکیا دەستبەسەرکراوە ئاشکراشى دەکات کە ده‌برێتە به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه.
دواى ئەوەى دەستگیرکردنى ساڵح موسلیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) لە پراگى پایتەختى چیک کاردانەوەى بەرفراوانى لێکەوتەوە، پۆلیسی ئەو وڵاتە راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئەوەى دوپاتکردوەتەوە کە؛ موسلیم لەسەر داواى حکومەتى تورکیا و پۆلیسى ئەو وڵاتە لە ئینتەرپوڵ دەستبەسەرکراوە و له‌و باره‌یه‌شه‌وه زانیاری به ئه‌نکه‌ره دراوه.
پۆلیسی چیك ئاماژەى بەوەشکردوە کە رێکارە یاساییەکان دەگیرێتە بەر و ساڵح موسلیم ده‌برێته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه.