شەیتانە سورەکان ئەنجامەکەیان بەسەر بلوزدا پێچەوانە کردەوە

(سبەی):

شەیتانە سورەکان توانیان ئاڕستەى یاریەکەیان بەرامبەر بلوز لە شکستەوە بۆ بردنەوە بگۆڕن.

ئێوارەى ئەمڕۆ لە گەڕى (28)ى پریمەرلیگ و لە یارى لوتکەدا یانەى مانچستەر یونایتد پێشوازى لە چێڵسى لەندەنى کرد، سەرەتا ویلیانى بەرازیلى یانەى بلوزى پێشخست دواى ئەوەى لە خولەکى (32)دا گۆڵى یەکەمى یاریەکەى تۆمارکرد، بەڵام دواى حەوت خولەک لۆکاکۆ ئەنجامەکەى یەکسان کردەوە تا لینگارد لە خولەکى (75)دا گۆڵى دوەم و بردنەوەى پێشکەشى هاندەران و یانەى خانەخوێ کرد.

بەو ئەنجامە شەیتانە سورەکان بە کۆکردنەوەى (59) خاڵ لەپلەى دوەمدان و چێڵسى بە (53) خاڵ لە پلەى پێنجەمدایە و لەدواى تۆتنهامەوەیە کە ئەمڕۆ یاریەکەى خۆى بە بردنەوە بەرامبەر کریستیان پاڵاس کۆتایی پێهێنا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە