(سبەی):
ئه‌نجومه‌نی گشتیی په‌یه‌ده و دەستەی بەڕێوەبەری تەڤدەم، ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ساڵح موسلیم دەکەن و داوا لە حکومەتی چیک دەکەن دەستبەجێ ئازادی بکات و داوای لێبوردن بکات.
ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتی یه‌كێتی دیموکرات (په‌یه‌ده)، لەبەیاننامەیەکدا ده‌ستگیركردنی ساڵح موسلیم ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دیبلۆماسیی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) و هاوسەرۆکی پێشوی پارتەکەی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی چیك ئیدانەکرد و داوای‌کرد دەستبەجێ ئازادی بكات و داوای لێبوردن له گه‌لی كورد بكات.
پەیەدە، ئاماژەی بەوەکردوە؛ ساڵح موسلیم خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی دیبلۆماسییه و توانیویەتی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوی ته‌مه‌نی شۆڕشی سوریا و به تایبه‌ت شه‌ڕی دژ به داعش رۆڵێكی گه‌وره ببینێت له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا و رای گشتی جیهان له كرده‌وه تێرۆریستییه‌كان ئاگادار بكاته‌وه.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتوە؛ موسلیم هاوڵاتییه‌كی سوریایه و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ردانی ئه‌وروپا ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات ده‌نگی شۆڕشی سوریا به‌رز بكاته‌وه و هاوكارییه‌كی گه‌وره‌تر دژ به تیرۆر بۆ سوریا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یدا بكات، ئه‌و تێرۆره‌ی كه له سایه‌ی یارمه‌تیده‌ره‌كانی تیرۆر له سه‌روی هه‌مویانه‌وه حكومه‌تی ئاكه‌په به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتوه، بۆیە ئێستا حکومەتی تورکیا و ئاکەپە تۆڵه‌ی خۆیان له هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كەنە‌وه كه شه‌ڕیان دژ به تیرۆری داعش كردوه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا فه‌رمانی گرتنی بۆ كه‌سایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ركردوه به تۆمه‌تی جیاواز.
ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی، دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی پێشوی پارتەکە بە كرده‌وەیەکی “بێئه‌خلاقی و نایاسایی ده‌وڵه‌تی چیك” لەقەڵەم دەدەن و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و داوا دەکەن ده‌وڵه‌تی چیك ساڵح موسلیم ئازاد بكات و له به‌رانبه‌ر ئه‌و كرده‌وه “ناقانونی و نائه‌خلاقییه‌دا” داوای لێبوردن بكات.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا په‌یه‌ده داوای له گه‌لی كوردستان له ئه‌وروپا و هه‌مو دۆستانی كردوه ئەو كرده‌وه‌یه ئیدانه بكه‌ن و به ئه‌ركی مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاقی خۆیان هه‌ڵسن.
هاوکات ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات (ته‌ڤده‌م) ده‌رباره‌ی ده‌سته‌به‌سه‌ركردنی ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دیپلۆماسیی ته‌ڤده‌م رایگەیاند: شه‌وی رابردو له پراگ-ی پایته‌ختی چیك ساڵح موسلیم به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوە، توركیا مافی ئه‌وه‌ی نییه داوای گرتنی كه‌سێك بكات كه هاوڵاتیی توركیا نییه، چونکە موسلیم هاوڵاتییه‌كی سوریایه و له‌پێناو خزمه‌تكردنی پێكهاته‌كانی هه‌رێمه‌كه تێكۆشان و به‌رخۆدانێكی گه‌وره‌ی كردوه، له كاتی هێرشی سه‌ر كۆبانێدا به ڕۆڵی دیپلۆماسییانه‌ی خۆی هه‌ستا، گرتنی ساڵح موسلیم نایاساییه و هاریكاریی دژبه‌ره‌كانی خه‌باته‌كه‌ی ئه‌و ده‌كات.
ته‌ڤده‌م ئاماژەی بەوەکردوە؛ ئه‌م روداوه ئاستی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌ندامانی هه‌واڵگریی توركیا (میت) له ئه‌وروپا پیشان ده‌دات و ده‌ریده‌خات كه توركیا رێز له سه‌ره‌وه‌ریی هیچ ده‌وڵه‌تێك ناگرێت، ئەوەش ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه له قانونه‌كانی ده‌وڵه‌تی چیك و سه‌ره‌نجام ده‌وڵه‌تی چیك له به‌رانبه‌ر گرتنیدا به‌رپرسیاره.
ته‌ڤده‌م داوای له ده‌وڵه‌تان، كه‌سایه‌تی، رێكخراوه مه‌ده‌نی و یاساییەکان، رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دەکات هه‌ڵوێستی خۆیان رون بكه‌نه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و روداوه و داواش له جیهان دەکات رێگە له سیاسه‌ته نائه‌خلاقی و نایاساییه‌كانی توركیا بگرن، هەروەک داوا له گه‌لی کورد له ناوخۆی وه‌ڵات و هه‌نده‌ران دەکات ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و بێ ناوبڕ خۆپیشاندان سازبكه‌ن بۆ ئیدانه‌كردنی دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم.