(سبەی):
بۆچی سه‌ركرده‌كانی جیهان پشتیوانی له‌م هێرشه دڕندانه‌یه‌ی توركیا ده‌كه‌ن دژی عه‌فرین؟
نوسینی/ ده‌یڤج گرایبه‌ر
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جیهان شایه‌تحاڵی بینینی كۆمه‌ڵێك له ژن و پیاوی شه‌ڕڤان بون له كۆبانی كه زۆربه‌یان ته‌نها چه‌كی كڵاشینكۆفیان پێ بو و رێگرییان كرد له سوپایه‌كی زه‌به‌لاحی داعش به تۆپ و تانك و پێداویستیی لۆجستیی ئاست به‌رز. به‌رگریكاران سوربون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ناوی بیروباوه‌ڕی دیموكراتیی په‌یوه‌ست به مافی ژن و شۆڕشگێڕییه‌وه ده‌جه‌نگن. به‌وهۆیه‌وه چه‌كدارانی داعش به‌ڵێنیان داب‌و كه له ره‌گ و ریشه‌وه هه‌ڵیان ته‌كێنن. كاتێك به‌رگریكارانی كۆبانی سه‌ركه‌وتن، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌و بیرۆكه‌یه به‌رفراوان بو له جیهانی ئه‌مڕۆدا كه ئه‌وان زۆر نزیكن له‌وانه‌ی كه ده‌كرێ بێن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی رون و ئاشكرای خێر له دژی شه‌ڕ.
له‌مڕۆدا، جارێكی دیكه هه‌مان شت روده‌داته‌وه. به‌ده‌ر له‌م كاته، هێزه جیهانییه‌كان به‌ئاشكرا هاوشانی ده‌ستدرێژیكارانن.
له‌به‌ره‌وپێشچونێكی نامۆدا، واده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و ده‌ستدرێژیكارانه باوەڕیان به سه‌ركرده‌كانی جیهان و دروستكه‌رانی رای گشتی هێنابێت كه هاوڵاتیانی كۆبانی تیرۆریستن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان په‌یڕه‌وی زه‌مینه و ژینگه‌یه‌كی رادیكاڵانه ده‌كه‌ن بۆ دیموكراسی و مافی ژنان.
ناوچه‌ی مه‌به‌ست عه‌فرینه كه به‌رگریی لێ ده‌كرێ له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه)وه، كه به‌رگریان له كۆبانی كرد و هه‌ر ئه‌وانیش دواتر تاكه هێز بون له سوریا خوازیار بون له‌ناوجه‌رگه‌ی پێگه‌ی سه‌ره‌كی داعشدا بجه‌نگن و هه‌زاران شه‌هیدیان دا له شه‌ڕی ره‌ققه‌ی پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش.
عه‌فرین كه ناوچه‌یه‌كی دابڕاوی شه‌ڕی سوریا بو تاڕادده‌یه‌ك ئاشتی و سه‌قامگیریی تێدابو، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگ بو به داری زه‌یتون و چیاكانی، دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی دو هێنده زیادی كردوه له‌ماوه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی عه‌ره‌ب رویان له‌وێ كردوه و له‌گه‌ڵ دانیشتوانه زۆرینه كورده‌كه ده‌ژین.
له‌هه‌مان كاتدا، دانیشتوانه‌كه‌ی سودیان بینیوه له‌و ئاشتی و سه‌قامگیرییه‌ی ناوچه‌كه‌یان و به‌كاریان هێناوه له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی بنه‌ما دیموكراسییه‌كانی كه له‌لایه‌ن زۆرینه كورده‌كه‌وه بنیات نراوه له باكوری سوریا كه به رۆژئاوا ناسراوه. بڕیاره ناوخۆییه‌كان له‌وێ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌كان ده‌كران كه تیایدا هه‌مو كه‌س ده‌یتوانی به‌شدار بێت، به‌شه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوا سوربون له‌سه‌ر یه‌كسانیی ره‌گه‌زی و هه‌مو داموده‌زگایه‌ك هاوسه‌رۆكی هه‌بو له پیاو ژن، له عه‌فرینیش دو له‌سه‌ر سێی دامه‌زراوه گشتییه‌كان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه ده‌بران.
له‌مڕۆدا، ئه‌م ئه‌زمونه دیموكراسییه ئامانجی هێرشه بێپاساوه‌كه‌ی میلیشیا ئیسلامییه‌كانه به چه‌كدارانی داعش و رێكخراوی قاعیده و ئه‌ندامانی سه‌ر به فیرقه‌ی مه‌رگی توركییه‌وه وه‌ك (گورگی خۆڵه‌مێشی) كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن به تانك و فڕۆكه‌ی ئێف_16 و كۆپته‌ری سه‌ربازییه‌وه. هاوشێوه‌ی داعش كه به‌رله‌وان ئه‌نجامی دا، هێزه نوێیه‌كه وا ده‌رده‌كه‌وێت بڕیاری دابێ بۆ پێشێلكردنی سه‌رجه‌م پێوه‌ره ئه‌خلاقییه‌كان ئه‌ویش له‌ڕێی هێرشی ناپاڵم بۆ سه‌ر گوندنشینان و بۆردومانی به‌نداوه‌كان و ته‌نانه‌ت هاوشێوه‌ی داعش شوێنه‌واری دێرین و مۆنۆمێنته‌كانیش ده‌ته‌قێننه‌وه كه شوێنیان پڕناكرێته‌وه جارێكی دیكه. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا پێشتر رایگه‌یاندوه، “ده‌مانه‌وێ عه‌فرین بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ده‌ست خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانی”، ئه‌مه‌ش له هۆشدارییه‌كی تونددا رایگه‌یاند بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له‌ڕوی نه‌ژادییه‌وه له‌دژی دانیشتوانه كورده‌كه‌ی. ئه‌مڕۆ ئه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و كاروانه مرۆییانه‌ی به‌ره‌و عه‌فرین به‌ڕێكه‌وتون و خۆراك و پێداویستیی پزیشكی‌یان پێ بوه، بۆردومان كراون له‌لایه‌ن هێزه توركییه‌كانه‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی تێبینیكراو هه‌ریه‌ك له یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه تا ئێستا خۆڕاگر بون له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌راندا. به‌ڵام هه‌رچیه‌كیان كردوه، به‌بێ پشتیوانیی ئه‌خلاقیانه‌ی تاكه زلهێزێكی جیهانی بوه. ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكاش كه هێزه‌كانی رێگرییان كرد له‌وه‌ی توركیا ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات داگیر بكات، كه له‌و ناوچانه‌دا هێشتاكه یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ده‌جه‌گن له‌دژی داعش، ره‌تیكردوه‌ته‌وه په‌نجه به‌رز بكاته‌وه بۆ به‌رگریكردن له عه‌فرین. بۆریس جۆنسنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا تاوه‌كو ئێستا سور بوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی “توركیا مافی خۆیه‌تی بیه‌وێت ئاسایشی سنوره‌كانی بپارێزێت”، به چ لۆژیكێك ئه‌و هیچ رێگرییه‌كی نابێ، ئه‌گه‌ر بێت‌و فه‌ره‌نسا بیه‌وێ ناوچه‌ی (دۆڤه‌ر) داگیر بكات.
ده‌ره‌نجامه‌كه نامۆیه. سه‌ركرده‌كانی رۆژئاوا كه به‌رده‌وام ره‌خنه له رژێمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرن به‌وه‌ی كه مافی دیموكراتی و مافی ژنانیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نیه، ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی جۆرج ده‌بلیو بوش كردی له‌گه‌ڵ تاڵیبان و وه‌ك بیانویه‌ك به‌كاری هێنان بۆ داگیركاریی سه‌ربازی، واده‌رده‌كه‌وێ بڕیاریاندابێ له‌وه‌ی كه هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی زۆر دورتر بریتی بێ له پاساو بۆ هێرشكردن.
بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی ئه‌مه چۆن رویدا، پێویسته یه‌كێك بگه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، كاتێك توركیا چوه ناو شه‌ڕی ناوخۆ له‌ڕێی هێزی سه‌ربازییه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، ئه‌و رێكخراوه ماركسییه لینینیه‌ی كه داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی ده‌كات. پرسی ئه‌وه‌ی كه ئایا هه‌رگیز په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆریستی بوه، له روانگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی سوپه‌رماركێت و هاوشێوه‌ی ئه‌و كارانه، بابه‌تێكه تاڕاده‌یه‌كی زۆر جێی ناكۆكییه، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نیه شه‌ڕی گه‌ریلا كارێكی خوێناوی بو كه تیایدا روداوی زۆر مه‌ترسیدار له‌هه‌ردولا رویان ده‌دا. له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا په‌كه‌كه ده‌ستبه‌رداری دروشمی ده‌وڵه‌تی كوردی بو. ئه‌وكات بانگه‌شه‌ی ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه‌ی كرد و داوای دانوستانی ئاشتییانه‌ی ده‌كرد بۆ ئۆتۆنۆمی بۆ كورد و دیموكراسیی زیاتر بۆ كۆمه‌ڵگای توركی.
ئه‌م گۆڕانكارییه كاریگه‌ریی كرده سه‌ر بزوتنه‌وه ئازادیخوازه كوردییه‌كان له‌ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئه‌وانه‌ی هاوسۆز بون به عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌ركرده‌ی ده‌ستگیركراوی په‌كه‌كه، ده‌ستیانكرد به بانگه‌شه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌تی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌دژی نه‌ته‌وه‌په‌رستی به‌هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه.
حكومه‌تی توركیا وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی دایه‌وه به لۆبی و كه‌مپه‌ینی چڕ‌وپڕ بۆ ئه‌وه‌ی وای پیشان بدات كه په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆریستیان بنیات ناوه (كه پێشتر وا نه‌بون). له 2001دا توركیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و په‌كه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكاو نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه خرایه ناو لیستی تیرۆرەوه.
هه‌رگیز بڕیارێكی له‌و جۆره نه‌بوه كه زیانی زۆر به هیوای ئاشتی بگه‌یه‌نێت. ئه‌و بڕیاره رێگای به حكومه‌تی توركیا دا به سه‌دان چالاكوان و رۆژنامه‌نوس و به‌رپرسانی هه‌ڵبژێردراوی كورد ده‌ستگیر بكات ته‌نانه‌ت به سه‌رۆكی دوه‌م گه‌وره‌ترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌شه‌وه. سه‌رجه‌میان به بیانوی هاوسۆزییان بۆ بیری تیرۆریستی ده‌ستگیر كران. ئێستا توركیا له هه‌ر وڵاتێكی دیكه زیاتر رۆژنامه‌نوسانی له‌ناو گرتوخانه‌كاندان.
ئه‌م هه‌نگاوه دۆخێكی مه‌ترسیداری خوڵقاند و رێگایدا به حكومه‌تی توركیا كه ملیۆنان هاوڵاتی ناچار بكات په‌نابه‌رنه‌به‌ر كۆمپانیا رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی بواری په‌یوه‌ندیی گشتی و وایكرد كه هه‌ركه‌س داوای مافی زیاتری هاوڵاتی بون بكات وه‌ك تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م بدرێت. ئێستا له قۆناغی بێزراوی كۆتاییدا، ئه‌و دۆخه رێگای به حكومه‌تانی جیهان داوه كه به‌ده‌سته‌وستانی دابنیشن له‌كاتێكدا كه توركیا هێرشی بێپاساوی ئه‌نجام داوه بۆ سه‌ر یه‌كێك له به‌شه ده‌گمه‌نه‌كانی كه به ئاشتی ماونه‌ته‌وه له سوریا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه تاكه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، بریتییه له هه‌ستی به‌گڕوتینیان بۆ بیر‌و فه‌لسه‌فه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌ركرده‌ی ده‌ستگیركراوی په‌كه‌كه. نكوڵی له‌وه ناكرێ كه بانگه‌شه‌كه‌رانی توركیا به‌رده‌وام و بێكۆتا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه وێنه‌ی ئۆجه‌لان و كتێبه‌كانی له‌وێ به‌ربڵاون، به‌ڵام جیاوازی سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌یه كه فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ئۆجه‌لان ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر دیموكراتیی راسته‌وخۆ و ژینگه و پێگه‌یاندنی ژنان.
ئه‌و توندڕه‌وه ئاینییانه‌ی چوارده‌وری حكومه‌تی توركیایان گرتوه، باش ده‌زانن كه رۆژئاوا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ناكاتن به‌شێوه‌ی سه‌ربازی، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات له‌ڕێی خوڵقاندنی دنیابینییه‌كی به‌دیل بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ ژیان له‌ناوچه‌كه چۆن بێت. له‌سه‌روی هه‌مو شتێكه‌وه، ئه‌وان وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه نه‌نگییه ئه‌گه‌ر بێت‌و په‌یام بنێرن بۆ ژنان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌گه‌ر ئه‌وان داوای مافی زیاتر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر رێگایان پێ بدرێ له سوپادا زیاد بكه‌ن، ئه‌وا پێده‌چێت ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه بێ كه بریندار بن یان بكوژرێن، هه‌روه‌ها هیچ كام له زلهێزه سه‌ره‌كییه‌كان رێگری له‌وه ناكه‌ن. ئه‌مه‌ش دسته‌واژه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ستراتیژییه كه پێی ده‌وترێت “تیرۆریزم” یان هه‌وڵێك بۆ خوڵقاندنی تیرۆر. پرسیار ئه‌وه‌یه، بۆچی به‌شه‌كانی دیكه‌ی جیهان هاوئاهه‌نگن؟
له ئینگلیزییه‌وه/ سبه‌ی
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی گاردیان