ئێران بەبەهای پێنج ملیار دۆلار کاڵا و شمەکی هەناردەی عێراق کردوە

(سبەی):

ژوری بازرگانی (عێراق – ئێران) رایدەگەینێت؛ ئێران لەماوەی (11) مانگی رابردودا بەبەهای پێنج ملیار دۆلار شمەکەی هەناردەی عێراق کردوە.

حامد حسێنی، ئەمینداری ژوری بازرگانی (عێراق – ئێران) بە رۆژنامەی (فاینانشال تربیون)ی راگەیاند؛ لەماوەی (11) مانگدا ئێران بەبەهای (5) ملیار دۆلار کاڵا و شمەکی هەناردەی عێراق کردوە.

وتیشی: ئەو کاڵا و شمەکانە پێکهاتون لە خۆراک و میوە و سەوز و کەرەستەی بیناسازی و پێکهاتە نەوتییەکان لەخۆ ناگرێت.

لای خۆیشییەوە موجتەبای خەسرەوتاج، سەرۆکی رێکخراوی هاندانی بازرگانی ئێران ئاماژەی بەوەکردوە، لە ساڵی (2016) عێراق سێیەم هاوبەشی بازرگانی ئێران بوە.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی ئێران بڵاویکردەوە، تورکیا (22٪)ی بازرگانی دەرەکی لەگەڵ عێراق بەدەستەوەیە و بە گەورەترین هاوبەشی بازرگانی دادەنرێت، لەدوای ئەویش وڵاتی چین دێت بەرێژەی (20٪) و دوای ئەویش ئێران بەرێژەی (16٪).

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە