وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران نەوت بۆ دامودەزگاكانی هەرێم دابین دەكات

قۆتۆ: ئەرشیف

(سبەی):
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڕی سێ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ بۆ دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دابین دەكات.
نوسینگەی رۆژنامەوانی د.دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیاریانداوە لەسەر بودجەی وەزارەتەكەیان بڕی سێ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم دابین بكەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕە دامودەزگا حكومیەكانی هەرچوار پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە دەگرێتەوە.
پێشتریش وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران (10) ملیۆن لیتر نەوتى بۆ ناوچە زیانلێکەوتوەکانى بومەلەزرەکە تەرخانکرد.
ساڵى رابردوش جگە لەو بڕە نەوتەى وەک پشکى ئاوارەکان رەوانەى کەمپەکانى هەرێم کرا، وەزیرى کۆچ و کۆچبەران نەوتى سپى بۆ گەرمیان و چەند ناوچەیەکى دیکەى هەرێم دابین کرد.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە