محه‌مه‌د ره‌ئوف حه‌مه‌عه‌لی
هه‌مومان هێزه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی ئه‌م بسته هه‌رێمه‌مان له‌ماوه‌ی حوكمڕانی ئه‌م 26 زستانه بینی، به‌سه‌دان كه‌سیان هه‌مو جارێ ده‌ست نیشان ده‌كرد له حه‌شه‌م و پیاوه میاومیاوه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناو ببن به نوێنه‌ری ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه‌ی ده‌ستیان، بەڵام چونكه ئێمه‌ی خه‌ڵكی دڵسۆز، بەڵام كاڵفام، به قسه باقوبریقه‌داره‌كانیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاین رۆژمان به‌م رۆژه ترسناكه‌ی ئێستا گه‌یوه كه له مێژوی دروست بونی كورده‌وه وامان به‌سه‌ر نه‌هاتوه، گه‌ر كه‌سێ بڵێ له‌مه‌ش خراپترمان بینیوه له كاتی جه‌نگه جیهانیه‌كاندا، بەڵام ئه‌و ده‌م ده‌سه‌ڵاتی كوردی خۆیی نه‌بوه وه‌ك ئێستا.
بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر توشی ئه‌وه‌ی ئێستا نه‌بینه‌وه پێویسته شته باشه‌كان له‌خراپه‌كان جیابكه‌ینه‌وه‌و قسه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خێڵه‌كی و خێزانی و حیزبی تێنەكه‌وینه‌وەو بزانین كێ به‌قه‌د روناكی فتیله‌یه روناكی لایه هاوسۆزبین تا دوباره و چه‌ند باره ناسۆره‌كان به‌ده‌ستی خۆمان بۆ خۆمان و مناڵه‌كانمان نەهێنینەوە، چونكه سته‌م و گه‌مژه‌ییه ئه‌م جاره كه‌سه شایسته‌كان نه‌ناسین، حه‌شه‌م و پیاوه میاو میاوه پاڵه‌كان بۆ ئه‌م كاره بناسین دوباره بۆ گه‌یشتن به‌م غەزوبەزەی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌مو شتێك قبوڵ ده‌كه‌ن تا سه‌ركرده ناوه‌كان ئۆكه‌یان بده‌نێ بیانخه‌نه لیستی حیزبه‌كانیانه‌وه، بەشێکی ئەوانەشی دائەنرێن بۆ چاوبه‌سته له كه‌سه باشه‌كان و پڕ‌و پاگه‌نده‌ی دیموكراسیه‌كانیانه.
من جاران وام ده‌زانی دوای راپه‌رینه شومه‌كه، ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست خه‌ڵكانێك ده‌بن دڵیان له پاره‌و مه‌نسه‌ب گه‌وره‌تر ده‌بێ، بەڵام سه‌دمه‌خابن ئه‌وه‌ی جێی له‌سه‌ر سوچی كورسیه گیربو ئه‌و ئاواته‌ی ئێمه‌و خه‌ڵكیان خسته ژێر قاچی كورسیه‌كانیان و هه‌ر ئه‌وه‌نده چونه ده‌سه‌ڵات و ئه‌م په‌رله‌مانه ده‌سته‌مۆیانه‌وه ئیتر جگه له‌قسه‌ی زل بۆ راگه‌یاندنه‌كان هیچی ترنیه جگه له خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك، هه‌مومان قسه‌كانی (به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیارمان دی و بیست له‌كاتی ته‌نگه‌ژه‌كانی په‌رله‌ماندا وتی په‌رله‌مانتار چیه هه‌موی خۆمان دامان ناون) بۆیه سوێنتان ده‌ده‌م به گیرفانی خاڵی خۆتان و خێزان و نه‌وه‌كانتان به‌و سۆیه‌ی ئه‌و مناڵانه‌ی كه به حه‌سره‌ته‌وه سه‌یری مناڵانی به‌رپرسه‌كان و حه‌شه‌مه‌كانیان ده‌كه‌ن كاتێ له قوتابخانه تایبه‌ته‌كاندا ده‌خوێنن یان له حانوتی مه‌كته‌به‌كانیان شت ده‌كڕن و ده‌یخۆن به کوڕ و كچه كامڵانه‌تان كه له ده‌موچاویاندا له باتی خۆشی پڕه له حه‌سره‌ت.
له هه‌مو بواره‌كانی ژیانیاندا بۆیه بائیتر تیمساحه‌كانی خۆ به‌ده‌ستی خۆمان بوه‌ستێنین و كه‌سی شایسته‌و به ئه‌مه‌ك كه گومانم نیه ده‌بێ له‌وانه‌ی حیزبه‌كان دایان ده‌نێن ده‌بێ له‌و كه‌سا نه‌بن، له هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌بێ شایسته‌ی ئه‌و ئه‌ركه بن، چونكه كه‌مبون ئه‌وانه‌ی جێگای متمانه‌ی خه‌ڵك بون به‌تایبه‌تی هی دوزل حیزبی فیرعه‌ون ئاساكانمان هاوئاوازه‌كانیان پێویسته بایكۆتیان بكه‌ین تا به پاڵه‌و كۆیله‌مان ئه‌زانن تكایه گیرفانی خاڵی خۆتان و مناڵه‌كانتان بێ نه‌وتی و بێكاره‌بایی له‌یاد مه‌كه‌ن گه‌رخۆمان خۆتان به‌مرۆڤ ده‌زانین، چونكه مرۆڤی ته‌ندروست ئه‌و مرۆڤه‌یه خواش شانازی پێوه‌ده‌كا، بۆیه كاتی وه‌رگرتنی مافی خۆمانه به‌ده‌ستی بهێنین و سۆكانمان له یاد نه‌كه‌ین ته‌نیا ئه‌م كاره‌ش به‌ده‌نگێكی زوڵاڵته، بۆیه ئێوه‌ی جارانی شاخ ده‌تانوت ته‌رزێكی جوانی حوكم دێنینه دی ئای له‌و قسانه‌ی ئه‌وساو كار‌و كرداری ئێستاتان هی خۆتان و حه‌شه‌م و پیاوه میاو میاوه‌كانتان هه‌رچه‌نده ده‌مه‌وێ یاده‌وه‌ریه تاڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتان، هی هه‌موتان لای خۆم به تایبه‌تی دوزل فیرعه‌ون له‌دڵ و جه‌سته‌ما بسڕمه‌وه كه‌چی مێشكم ده‌ڵی مه‌یسڕه‌وه فایلیان بۆ بكه‌ره‌وه تا نه‌وه‌كانی داهاتو بزانن چ تیمساح ئاسایه‌ک سه‌ركرده‌مان بون.