ساڵح موسلیم ئازادکرا

(سبەی):

پاش (48)سەعات لە دەستبەسەرکردنى، نیوەڕۆى ئەمرۆ ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشوی پەیەدە و بەرپرسی پەیوەنییەکانی تەڤدەم برایە بەردەم دادگا لە چیک و دواتر ئازادکرا.

ئەمرۆ سێشەممە ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بزوتنەوەی کۆمەڵگەی یموکراتی (تەڤدەم) و هاوسەرۆکی پێشوی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لەو پایتەختی وڵاتی چیک برایە بەردەم داداگا و وێنەى بردنى بۆ بەردەم دادوەر بڵاوکرایەوە، بەڵام پاش وتە وەرگرتنى دادگاى چیک بڕیارى ئازادکردنى دا.

رۆژى شەممە ساڵح موسلیم لەسەر داوای بەرپرسانی حکومەتی تورکیا و پۆلیسى ئەو وڵاتە لە ئینتەرپوڵ لە پراگى پایتەختى چیک دەستبەسەرکرا و ئەو وڵاتە داواى لە بەرپرسانى چیک کرد رادەستى بکەن ئەوەش نیگەرانى و کاردانەوەى لێکەوتەوە، ئەمڕۆش دواى ئەوەى لە دۆخێکی ئەمنی تایبەتدا بە کەلپچەکراوی بەرایە بەردەم دادگا لە پراگ-ی پایتەختی ئەو وڵاتە دواتر بڕیارى ئازادکردنى درا.

تورکیا لە (13)ی ئەم مانگەدا سالح موسلیمی خستبوە لیستی تیرۆر لە وڵاتەکەی و بڕی یەک ملیۆن دۆلاری خەڵات بۆ دەستگیرکرنی دانابو لە کاتێکدا موسلیم پێشتر بەشدارییی چەندین کۆڕ و کۆبونەوەی سیاسیی کردبو لە تورکیا سەبارەت بە دۆخی سوریا.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە