(سبەی):
بەهۆی توشبونی بە نەخۆشییەکی دەگمەنەوە، ژنێکی بەریتانی بۆماوەی زیاتر لە (34) ساڵە هەمیشە مۆنە و بەهیچ شێوەیەک پێنەکەنیوە.
ساینی مانچستەر ئیڤنینگ نیوز، بڵاوی کردەوە؛ کیت والۆرکی تەمەمەن (51) ساڵی لەوکاتەی تەمەنی (17) ساڵ بوە توشی نەخۆشییەکی دەگمەن بوە کە پێی دەتورێت (ئیفلیجی رو- دەموچاو) و لەوکاتەوە بەبەردەوامی شێوەیەکی توڕەی هەیە و بزە نەچوەتە سەر لێوەکانی.
بەوتەی والرۆک سەرەتا درکی بەنەخۆشییەکە نەکردوە و دواتریش خۆی ئاشکرا نەکردوە تا ماوەیەکی زۆر بەسەر نەخۆشییەکەیدا تێپەڕبوەوە، کە پزیشکەکان بە نەخۆشی “میلکیرسون” ناساندیانە و لە (10) هەزار کەس لە بەریتانیا هەشت کەس توشی ئەو نەخۆشییە بون.
کیت والۆرک، بەهۆی نەخۆشییەکەوە کە توشی دەموچاوی بوە برۆکانی و لێوی سەرەوەی بۆ خوارەوە شۆڕبونەتەوە و بەوەش روخسارێکی توڕە و گرژی پێبەخشیوە و بەهۆیەوە ناتوانێت پێبکەنێت، یان رویەکی خۆش نیشان بدات.
لەوبارەیەوە نەخۆشەکە دەڵێت: ئەوانەی کە توشی نەخۆشییەکە بون بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین قسەی لەبارەوە بکەن، بەڵام من بڕیارمدا بێدەنگی بشکێنم و نەهامەتییەکانی خۆم باس بکەم بۆ ئەوەی خەڵک لەوبارەیەوە هۆشیارببێتەوە.