(سبەی):
بەهۆی سەرماوە شەش هاوڵاتی رەقبونەوە و چواری دیکەش برینداربون.
سایتی سۆمەرییە نیوز لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە (10) هاوڵاتی لەسەر سنوری نێوان عێراق و تورکیا بەهۆی شەپۆلی سەرماوە رەقبونەتەوە و برینداربون.
ئاماژە بەوەشکراوە، شەش کەس بەهۆی سەرماوە رەقبونەتەوە و چواری دیکەش برینداربون.
بەوتەی سەرچاوەکە، ئەو کەسانە هەوڵیانداوە بەشێوەیەکی نایاسایی لە روباری ماوان-ی سنورییەوە کە دەکەوێتە ناوچەی مێرگەسورەوە لە پارێزگاری هەولێر، بچنە سنوری تورکیاوە.
ئەوەشخراوەتەڕو، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵی وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو کەسانەدان لە دەسەڵاتدارانی تورکیا و هەروەها هێنانەوەی بریندارەکان و تائێستاش ناسنامەی قوربانییەکان ئاشکرا نەکراوە.