(سبەی):
رێکخراوی هیومان رایتس ۆوچ لە نوێترین راپۆرتیدا لەسەر هەرێمی کوردستان رەخنە لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەگرێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندەران و دەستگیرکردنی رۆژنامەنوسان و پێیوایە فشاری هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵێك بێت بۆ بێده‌نگ كردنی رەخنەکان.
رێکخراوی (هیومان رایتس ۆوچ) له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا ئاماژەی بەوەکردوە، “هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كانی كانونی یه‌كه‌می (2017)ی سلێمانی و دەوروبەری دەستگیرکردوە و ناچاری کردون بە ئیمزاکردنی به‌ڵێنامه كه ره‌خنه له حكومه‌ت نه‌گرن”.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتوە ” خۆپیشانده‌ره‌كان بۆ ماوه‌ی تا هەشت رۆژ ده‌ستگیركراون به‌بێ بردنیان بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر و به‌ر له ئازادكردنیان ناچاركراون به ئیمزاکردنی بەڵێننامە كه تێیدا هاتوه نابێت خۆپیشاندان بكه‌ن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ره‌خنه له حكومه‌ت بگرن، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئاسایشی حكومه‌تی سێ رۆژنامه‌نوسیشیان ده‌ستگیركردوه كه روماڵی خۆپیشاندانه‌كانیان كردوه”.
هاوکات له‌ما فه‌قیه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری (هیومان رایتس ۆوچ) بۆ رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست وتی ”وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆپیشاندانه‌كان زیاده‌ڕه‌ویه له مافی خۆی بۆ ده‌ستگیركردن و دادگایكردنی ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیاربون له ئه‌نجامدانی توندوتیژی، کە ده‌رده‌كه‌وێ فشار‌و تاكتیكی هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵێك بێت بۆ بێده‌نگ كردنی ره‌خنه‌كان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕایی بانگه‌شه‌ی فه‌رمی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتداران رێز له مافی هاوڵاتیان ده‌گرن له ئازادی گردبونه‌وه‌و راده‌ربڕین.”
ئاماژەی بەوەشکردوە ”خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌ركه‌سێكی تر له هه‌رشوێنێكی ئه‌م دونیایه هه‌مان مافیان هه‌یه له ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌كانیان له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی ئابوری و سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه، ئه‌وه نیشانه‌ی سه‌ركوت كاریه كاتێك ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵده‌ده‌ن خه‌ڵك ناچار بكه‌ن به واژوكردنی وازهێنان له مافه بنچینه‌یه‌كانیان له به‌شداریكردن له خۆپیشاندان و ره‌خنه‌گرتن”.
مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردو، خۆپیشاندان ژمارەیەک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک لە هاوڵاتیان شەهید و بریندارکران و ژمارەیەکی زۆری دیکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەو دەستگیرکران و دواتر بە زەبری هێز کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان هێندرا.