(سبه‌ی):
ئۆلۆف سكۆغ نوێنه‌ری سوید له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری راگرتنی شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌ربازی له سوریا، سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌گرێته‌وه و پێویسته هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند بن پێوه‌ی.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاره دانیشتنێك ساز بكات بۆ به‌دواداچونی بڕیاری ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌باره‌ی راگرتنی شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌ربازی له سوریا و نوێنه‌ری روسیاش له ئه‌نجومه‌نه‌كه ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه بڕیاره ته‌واوی خاكی سوریا ده‌گرێته‌وه.
لای خۆشیه‌وه فرانسوا دیلاتر نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رایگه‌یاند، پێویسته له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه، رێگا به چونه‌ناوه‌وه‌ی كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كان بدرێت بۆ ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان و هاوكات رێگاش بدرێت به ره‌وانه‌كردن و گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان.
وتیشی: تاوه‌كو ئێستا ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی سوریایان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه له‌باره‌ی گه‌یشتنی كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆیی به ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات و هه‌روه‌ها هێرشه‌كانیش رانه‌گیراون، هه‌ربۆیه پێویسته حكومه‌تی سوریا پابه‌ندبونی خۆی رابگه‌یه‌نێت به بڕیاری ئاگربه‌ست.