(سبەی):
وڵاتی ئەڵمانیا بەهۆی هەناردەکردنەوە بوە یەکەمی جیهان و بەوەش جارێکی دیکە توانیی ئاستی هەناردەی شتومەک و کاڵای وڵاتەکەی بەراورد بە وڵاتانی چین و ژاپۆن تێپەڕێنێت.
سایتی DW))ئەڵمانی بڵاوی کردەوە، لە ساڵی (2017)دا ئەڵمانیا توانیویەتی (245) ملیار یۆرۆ زیاتر لەو بەهایەی کە کاڵا و شتومەک هاوردە کراوە، هەناردە بکات.
رونی کردوەتەوە، ئەڵمانیا لە ساڵی رابردودا بە بەهای (279) ملیار یۆرۆ کاڵا و شتومەکی بەهەرمی وڵاتەکەی هەناردەی وڵاتانی دیکەی جیهان کردوە و لە بەرامبەردا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی وڵاتەکەی تەنها بە بەهای (34)ملیار یۆرۆ کاڵا و شتومەکی هاوردە کردوە.
دوای ئەڵمانیا هەر یەکە لە وڵاتی چین (190) ملیار یۆرۆ و وڵاتی ژاپۆن بە (170) ملیار یۆرۆ زیاترین کاڵا و شتومەکیان هەناردەی وڵاتانی جیهان کردوە و ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستاش زۆرکەس و شارەزایانی ئابوریش پێیانوایە چین یەکەم وڵاتەی هەناردەکارە لە ئاستی جیهاندا.
ئەڵمانیا لە ساڵی (2017)دا زیاترین ئۆتۆمبێل و کەرەستەکانی و ئامێری تایبەتی میکانیکی و ئەلیکترۆنی و دەرمان و جلوبەرگی رەوانەی وڵاتانی جیهان کردوە.