چۆمان محەمەد
- له‌ڕوی ته‌وقیت و كاتی پێشكه‌ش كردنی ئه‌م پڕۆژه یاساوه ئامانجی ده‌سه‌ڵات ناشرینكردنی كاری پەرلەمانی و دامه‌زراوه هه‌ڵبژێردراوه‌كان و بێهیواكردنی خه‌ڵك و ساردكردنه‌وه‌یان و به‌شداری نه‌كردنە له هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌نا ئێمه له ساڵی 2013 روبه‌ڕوی چه‌ندین قه‌یرانی سه‌ختی دارایی بوینه‌ته‌وه هیچ هه‌نگاوێكی چاكسازیمان نه‌بینیوه خێره پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان دێن ئه‌م پرسه ئه‌وروژێنن، ده‌رئه‌نجامه‌كان و كاردانه‌وه‌كانی خه‌ڵك وا خه‌ریكه ئامانجه‌كه‌یان به‌دی ده‌هێنێت.
- هۆیه‌كانی ده‌رچونی یاساكه بریتیه له دروست كردنی هاوسه‌نگی و دادپه‌روه‌ری له‌نێوان پله باڵاكان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ری ئاسایی، بەڵام له‌م یاسایه‌دا ره‌چاوی ئه‌مه نه‌كراوه جیاوازیه‌كه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه.
- ئه‌م یاسایه نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری ئه‌و فه‌وزا ته‌شریعی و چه‌ندین جۆری یاسای خانه‌نشینیە بكات كه له هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر له 40 یاسای خانه‌نشینی هه‌یه بۆ چین و توێژه جیاوازه‌كان كه لە بنەڕەتدا وابو هه‌موی له یه‌ك یاسادا رێكبخات.
- یه‌كێتی و پارتی ئه‌م پڕۆژه‌یه یاسایه له رێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئاماده‌كراو ره‌وانه‌ی پەرلەمانیان كرد، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رێكه‌وتنێکی پێشوه‌خته هه‌بو كه چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ ئه‌و هه‌مو خانه‌نشینه نایاساییه بكرێت كه له رابردودا وه‌ك ئامڕازی كڕینی ده‌نگ و ئامڕازی حیزبی به‌كاریان هێناوه، چونكه چاره‌سه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه و بنبڕ ته‌نها جێ به‌جێ كردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوی عێراق بو كه پەرلەمان جێ به‌جێی نه‌كرد.
- گه‌ر یاساكه‌ی عێراقیان جێ به‌جێ بكردایه یاخود سودیان له بڕگه‌و مادده‌كانیان ببینیایه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی بۆ دۆخی ئابوری موچه‌خۆرانی ئاسایی ئه‌بو كه كه‌مترین موچه بۆ خانه‌نشینی (400,000) دیناره و موچه‌ی پله باڵاكان بونیان نه‌ده‌ما، چونكه دادگای فیدراڵی عێراق هه‌مو ئه‌و مادانه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه كه تایبه‌ت بو به خانه‌نشینی پله باڵاكان و یاساكه‌ی عێراق چه‌ندین بڕگه‌و ماده‌ه‌ی تێدایه كه سه‌رجه‌میان له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌رانن و مافی خانه‌نشینیان ته‌واو پارێزراوه.
- یاساكه‌ی پەرلەمانی كوردستان موچه‌ی خانه‌نشینی پەرلەمانتاری كه‌مكردوەته‌وه بۆ چوار ملیۆن دینار كه ئه‌م ماده‌یه زۆرترین مشتومڕو ره‌خنه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناو بوه ناكۆكی و جیاوازی نێوان لایه‌نه‌كانی پەرلەمان، سه‌رباری ئه‌وه‌ی خانه‌نشینی پەرلەمانتاری مافێكه بۆ پەرلەمانتار كه له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا له‌سه‌ر بنه‌مای گونجاو میكانزمی لۆژیكی به یاسا رێكخراوه، بەڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پەرلەمانی كوردستان نه رەچاوی پێوه‌ری یاسایی و ئیداری تێدابو نه ره‌چاوی دۆخی خراپی هاوڵاتیان و نه ره‌چاوی ئه‌و نایه‌كسانی و نادادیه‌ی له نێوان فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی و پەرلەمانتار بونی هه‌یه، گه‌ر موچه‌ی خانه‌نشینی پەرلەمانیان رێكبخستایه یاخود نه‌یانهێشتایه كاریگه‌ری ته‌واوه‌تیان ده‌بو له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵپه‌و ملشكاندنه‌ی كه ده‌كرێت بۆ ئه‌م پۆسته له لایه‌ن كه‌سانی حیزبیه‌وه.
- پەرلەمانی كوردستان كۆمه‌ڵێ یاسا و بڕیار و هه‌نگاوی داوه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای په‌سه‌ند كردنی بڕیاری ریفراندۆم و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پەرلەمان و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم تا ده‌گاته ئه‌م یاسایه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه پەرلەمان دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌واو حیزبیه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حیزب‌دا كار ده‌كات نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هاوڵاتیان.
- له بارەی پابه‌ندبونی حكومه‌تی عێراق به پێدانی موچه به‌فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و سه‌رپه‌رشتیكردن دارایی و مافه‌كانی فه‌رمانبه‌ران له‌م كاته‌دا پێویسته پابه‌ندی یاسا‌و رێساكانی حكومه‌تی عێراق بین بۆ فه‌رمانبه‌ران، كه حكومه‌تی عێراق به یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوی ساڵی 2014 بڕێك پاره له فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕێت كه جیاوازه له‌ڕوی بڕو شێواز و میكانزمی جێ به‌جێ كردنی یاساكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه لێره‌دا گرفت بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دروست ده‌بێت كه دو خانه‌نشینیان به سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌بێت، بۆیه باشتره یاساكه‌ی عێراق كاری پێبكرێت.
- ئه‌م یاسایه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌مو كه‌م و كوڕیانه‌ی باس كران كۆمه‌ڵێ مادده‌ی تێدایه كه به‌چاكسازی و هه‌نگاوی گۆڕانگاری بۆ باشتركردنی دۆخه‌كه ناوزه‌ند ده‌كرێن هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و حكومه‌تی هه‌رێم توانای به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاكسازیان نه‌ماوه و نیه‌تیان چاكسازی راسته‌قینه نیه، به‌ڵكو فشاره نێوده‌وڵه‌تی و هەرێمییەکان و حكومه‌تی عێراق پاڵنه‌ره بۆ كۆمه‌ڵێک هه‌نگاوی گۆڕانكاری.