بە (99) ساڵی ژمارەیەکی پێوانەیی شکاند

(سبەی):

مەلەوانێکی ئوسترالی تەمەن (99) ساڵ ژمارەیەکی پێوانەیی شکان لە مەلەی (50) مەتر ئازاددا.

جۆرج کۆرونیس، مەلەوانێکی ئوسترالی تەمەن (99) ساڵە، توانی لە مەلەی ئازادی (50) مەتریدا ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت کە پێشتر بەناوی گۆڵد کۆستەوە تورمارکرابو، ماوەکەی بە (56.12) چرکە بڕی و تاکە رکابەری مەلەوانانی تەمەن (100-104) ساڵە.

لەوبارەیەوە گروپی دۆلفین بۆ مەلەوانی لە ئوسترالیا بڵاوی کردەوە؛ ئەمڕۆ بەچاوی خۆمان دروستکەری مێژومان بینی، کە کۆرونیسی (99) ساڵە و بە ژمارەیەکی نوێوە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ جەژنی لە دایکبونی (100) ساڵەی دەکاتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە