وێنە؛ ئەمانە دیاری روسیان بۆ پاڵەوانەکانی ئۆڵۆمپیاد

(سبەی):

سەرۆک وەزیرانی روسیا، خەڵاتێکی گرانبەهای پێشکەشی ئەو پاڵەوانانەی وڵاتەکەی کرد، کە لەسەر ستەیجی ئۆڵۆمپیادی زستانەی پیۆنگ جانگ وەستان و مەدالیایان لەملکرا.

دیمیتری میدڤیدیڤ، سەرۆک وەزیرانی روسیا، لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی بەخشییە پاڵەوانانی وڵاتەکەی لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی پیۆنگ چانگ لە وەرزی زستاندا لە کۆریای باشور بەڕێوەچو، خەڵاتەکەش بۆ هەریەکەیان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW) بو کە لە شاری کالینیگرادی روسیا بەرهەمهاتون.

ئەو پاڵەوانانەی کە مەدالیای زێڕیان بەدەستهێنابو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW-X6) و مەدالیای زیو لە جۆری (BMW-X5) و براوەی مەدالیای برۆنزیش ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW-X4) خەڵاتکران.

سەرجەم یاریزانانی هۆکی سەر سەهۆڵیش کە براوەی ئۆڵۆمپیاد بون ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW-X6)ی پێبەخشین.

یاریزانانی روسیا لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی پیۆنگ چانگ (17) مەدالیایان بەدەستهێنا کە دوانیان زێڕ و شەش زیو و نۆ برۆنز بون.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە