پەرلەمانی چین، یان یانەی ملیاردێرەکان

(سبەی):

بەپێی بەدواداچونی ناوەندێکی ئابوری، لەناو ئەندامی پەرلەمانی چیندا دەیان ملیاردێر و ملیۆنێر هەن و ئەنجومەنەکەی بە “یانەی ملیاردێران” ناوبردوە.

ناوەندی هۆرون بۆ لێکۆڵینەوەی ئابوری، کە بارەگای سەرەکی لە شەنگاهایە، ئاشکرای کرد: ساڵ بەساڵ سامانی پەرلەمانتار و نوێنەرانی چین لە زیادبوندایە و ئەمساڵ سامانی سەرجەمیان گەیشتوەتە (650) ملیار دۆلار.

راپۆرتەکە کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوبوەتەوە، ئەوەی خستوەتەڕو کە لەنێو ئەندامانی هەردو دەستەی ئەنجومەنی گەلی چین و دەستەی راوێژکاریی، (152) کەسیان سامانەکەیان لە دو ملیار یوان (31ملیۆن دۆلار) کەمترنییە، لەکاتێکدا ساڵی رابردو کۆی سامانی (209) ئەندامیان دەگەیشتە ئەو بڕە پارەیە، بەوەش تەنها لە (12) مانگی رابردودا سامانەکەیان سێ-یەک زیادیکردوە بەراورد بە ساڵی رابردو.

ناوەندی هۆرون، ئاشکرای کردوە؛ کۆی گشتی سامانی ئەندامانی هەردو دەستەکە کە ژمارەیان (5100) کەسە، گەیشتوەتە (4.1) ترلیۆن یوان بەرامبەر (650) ملیار دۆلار، لەکاتێکدا ساڵی رابردو کۆی سامانەکەیان (3.5) ترلیۆن یوان بوە.

راپۆرتەکە ئاشکرای کردوە؛ ماهوا تینگ ئەندامی ئەنجومەنی گەل و بەڕێوەبەری کۆمپانیای تێنسنت هۆڵدنجزی بواری تەکنەلۆژیا، دەوڵەمەندترینیانە و بەتەنها خاوەنی (295) ملیار یوانە کە دەکاتە (46) ملیار دۆلارە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە