(سبەی):
ناوەندى راگەیاندنى ئەمنى عێراق وردەکارى کوشتنى خۆکوژێک پێش ئەنجامدانى تەقینەوەیەک لە نزیک بازگەیەک بڵاودەکاتەوە.
دواى ئەوەى دوێنێ هەینى لە سنورى ئەنبار هێزە ئەمنییەکان روبەڕوى ئۆتۆبێلێک بونەوە و شۆفێرەکەیان کوشت، ناوەندى راگەیاندنى ئەمنى عێراق بڵاوى کردەوە؛ ئەو کەسە خۆکوژ بوە و هەوڵیداوە بە ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوى جۆرى پیکاب خۆى بە بازگەیەکى هێزە ئەمنییەکاندا بتەقێنێتەوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە؛ پێش ئەنجامدانى کردەوەکە هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆکوژەکە کردوە و کوشتویانە، بەوەش رێگرییان کردوە لە تەقینەوەى ئۆتۆمبێلەکە کە هەڵگرى مادەى تەقینەوەى بەهێز بوە و لە ئەگەرى ئەنجامدانیدا زیانى زۆرى لێدەکەوتەوە، بەڵام توانراوە بێ هیچ زیانێى گیانى هێرشەکە پوچەڵبکرێتەوە.