لەموسڵ؛ (21) چەکداری داعش کوژران و دەستگیرکران

فۆتۆ: ئەرشیف

(سبەی):

پۆلیسی نەینەوا کوشتن و دەستگیرکردنی (21) چەکداری داعشی راگەیاند، کە ژمارەیەکیان سەرکردەی داواکراو و “مەترسیداری” ئەو گروپەن.

عەمید روکن حەمەد نامس جبوری، فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا رایگەیاند: دوای کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگریی و لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پۆلیسی نەینەوا و فیرقەی (20)ی سوپا و فیرقەی (16)ی وەڵامدانەوەی خێرا، لەگەڕەکی سۆمەری شاری موسڵ (11) چەکداری داعش دەستگیرکران.

رایگەیاند: لەناحیەی حەمام عەلیلی باشوری نەینەواش هێزە هاوبەشەکان توانیویانە دو سەرکردەی زۆر مەترسیداری داعش دەستگیر بکەن و هەشت کەسی دیکەی ئەو گروپە لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە