”لە (24) سەعاتی رابردودا (53) سەرباز و چەکداری تورکیا کوژراون”

(سبەی):

هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی (24) سەعاتی رابردوی لە عەفرین بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ (53) سەرباز و چەکداری سەر بە سوپای تورکیا کوژراون.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، سەرباری ئەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان بە بڕیارەی ژمارە (4201) ئاگربەستی لە تەواوی خاکی سوریا راگەیاندوە، بەڵام هێرشی سوپای تورکیا و هێزەکانی سەر بەو وڵاتە بۆسەر کانتۆنی عەفرین بەردەوامە.

قەسەدە ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی (24) سەعاتی رابردودا هێزەکانیان تونیویانە بەرپەرچی سوپای تورکیا بدەنەوە و بەهۆیەوە (53) سەرباز و چەکداری سەر بە سوپای تورکیا کوژراون کە (30) سەرباز و چەکداریان لە گوندی بادینا بوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە