(سبەی):
هه‌رچه‌نده شاری موسڵ ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا ماوه‌یه‌كه رزگاركراوه و له چه‌كدارانی داعش پاككراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا سه‌دان كه‌سی دانیشتوی ئه‌و شاره مه‌ترسی ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌سه‌ره به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان له ناوی ئه‌ندامان و چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ده‌چێت و به‌وته‌ی رێكخراوێكی مرۆیی زیاتر له (2500) كه‌س به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان هاوشێوه‌ی ناوی چه‌كدارانی داعشه له‌وانه‌یه ده‌ستگیربكرێن و چه‌ندین مانگ ئه‌شكه‌نجه بدرێن تا بێتاوانی خۆیان ده‌سه‌لمێنن.
محه‌مه‌دی تەمەن (24) ساڵ باوكی دو منداڵه‌وه هه‌رچه‌نده موسڵ ئازادكراوه به‌ڵام له ماڵه‌كه‌ی ناچێته ده‌ره‌وه و ئه‌گه‌ر بچێته‌ده‌ره‌وه هه‌وڵده‌دات خۆی له بازگه و خاڵی پشكنینی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌دوربگرێت نه‌با ده‌ستگیربكرێت چونكه كه‌سێكی تر كه چه‌كداری داعش بوه ناوه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی ناوی ئه‌مه.
حاڵه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د ته‌نها حاڵه‌ت نییه له موسڵ، به‌ڵكو سه‌دان كه‌س مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان له ناوی چه‌كداره‌كانی داعش ده‌چێت.
محه‌مه‌د له لێدوانی‌دا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ده‌ڵێت”ناتوانم له موسڵ بچمه ده‌ره‌وه و هه‌تا ناشتوانم به ئازادی له شاره‌كه‌دا بسوڕێمه‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان كۆمپیوته‌ریان پێیه و لیستی ناوی داواكراوانی تێدایه.”
سامی فه‌یسه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له رێكخراوی مرۆییه‌كانی موسڵ ده‌ڵێت :” نزیكه‌ی (2500) كه‌س به‌هۆی لێكچونی ناوه‌كانیانه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش مه‌ترسیان له‌سه‌ره.”
له كاتێكدا ناوی سه‌ر ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی ” ته‌سكه‌ره” كه ناوی كه‌سه‌كه‌و باوك و باپیری له‌سه‌ره هاوشێوه‌ی ناوی گومانلێكراوه‌كان بێت، پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ تۆماری باری كه‌سایه‌تی بۆئه‌وه‌ی ناوی ته‌واوه‌تی كه‌سه‌كه و نازناوه‌كه‌ی یان عه‌شیره‌ته‌كه‌ی بزانرێت.
پرۆسه‌ی وردبینیكردن
له پێناوی جیاكردنه‌وه‌ی هه‌زاران ناوی به‌ربڵاوی وه‌ك محه‌مه‌د، عه‌لی، حسێن، مه‌حمود، جاسم و ئیبراهیم له عێراقدا گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌رشیف تاكه رێگایه بۆئه‌وه‌ی ناوی كه‌سه‌كه و باپیره گه‌وره‌ی یان عه‌شیره‌ته‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه و له مه‌ترسی ده‌ستگیركردن رزگاری ببێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ناسنامه‌یه‌كی نوێی به‌ناوی ” كارتی نیشتمانی” خستوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له چه‌ند پارێزگایه‌كدا كاری پێده‌كرێت، ئه‌و ناسنامه‌یه ناوی سیانی كه‌سه‌كه و ژماره‌ی نیشتمانی تێدایه و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌توانن له رێگه‌ی ئه‌و كارته‌وه ناوی ته‌واوه‌تی و باپیره گه‌وره‌ی كه‌سه‌كه بزانن له رێگه‌ی داتابه‌یسی ناو ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كانیاندا، به‌ڵام ئه‌م كارته تائێستا له موسڵ جێبه‌جێنه‌كراوه و ئه‌وه‌ش وایكردوه لێكچونی زۆر له نێوان ناوی هاوڵاتیان و گومانلێكراواندا هه‌بێت.
محه‌مه‌د ترسی له‌وه هه‌یه له كاتی لێكچونی ناوه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ناوی چه‌كدارانی داعش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌ستگیربكرێت و ده‌ڵێت ” ێشكه‌شكردنی داوایه‌ك بۆ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست بۆ سه‌لماندنی بێتاوانیم دوای په‌یوه‌ندیكردن به فه‌رمانگه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند مانگێك له یه‌كێك له بنكه‌كانی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ربم.”
گه‌نجێكی تری موسڵ به‌ناوی وه‌حید (30 ساڵ) كه له كاتی دانیشتنی له چایخانه‌یه‌كدا قسه‌ی بۆ فرانس پرێس كردوه ده‌ڵێت “سه‌ردانی زانكۆی كردوه بۆئه‌وه‌ی كۆپییه‌ك له بڕوانامه‌كه‌ی وه‌ربگرێت ئاشكرابوه كه ناوی له لیستی داواكراوانی لای هێزه ئه‌منییه‌كاندایه و جه‌ختده‌كاته‌وه كه ئه‌وه به‌هۆی لێكچونی ناوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گومانلێكراواندا رویداوه”.
وه‌حید ده‌ڵێت كۆپی بڕوانامه‌كه‌ی “ده‌رناكرێت هه‌تا له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌وه وردبینی نه‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه له ترسی ده‌ستگیركردن ده‌ستبه‌رداری وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كه‌م بون.”
ئاماژه بۆئه‌وه‌شده‌كات كه له ” كاتی ده‌ستگیركردندا بۆماوه‌یه‌كی زۆر له زینداندا ده‌بم و پێش سه‌لماندنی بێ تاوانیم روبه‌ڕوی لێدان و مامه‌ڵه‌ی خراپ ده‌بمه‌وه.
وه‌حید ده‌شڵێت “یه‌كێك له هاوڕێكانی ماوه‌ی سێ مانگه به‌هۆی لێكچونی ناوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ناوی چه‌كدارێكی داعش ده‌ستگیركراوه”.
چاره‌سه‌ری ئه‌منی
محه‌مه‌د ئیبراهیم به‌یاتی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا جه‌ختده‌كاته‌وه پێویسته ده‌ستگیركردنی كه‌سه‌كان به پشت به‌ستن به‌ناوی سیانی رابگیرێت و داواش ده‌كات ناسنامه‌ی كه‌سه‌كان پشت به پێنج ناوی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ببه‌ستێت، هه‌روه‌ها داواشده‌كات به زوترین كات به‌ڵگه‌نامه‌ی كه‌سێتی نوێ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر بۆ دانیشتوانی موسڵ ده‌ربهێنرێت چونكه به‌وته‌ی ئه‌و به‌شێك له دانیشتوانه‌كه‌ی باجی ئه‌و دۆخه‌یان داوه كه دوای ده‌ركردنی داعش موسڵ پێیدا تێده‌په‌ڕێت.
به‌یاتی ئاشكراشیكرد كه خودی خۆی یه‌كێك بوه له قوربانییه‌كانی لێكچونی ناوه‌كان و وتی ” ناوی خۆم و ناوی باوك و باپیرم هه‌مان ناوی ژماره‌یه‌ك كه‌سه و منیش بوم به یه‌كێك له قوربانییه‌كان.”
ئه‌حمه‌د عه‌واد جبوری وتبێژی سه‌ندیكای پارێزه‌ران له نه‌ینه‌وا كه به‌دواداچون بۆ كه‌یسی لێكچونی ناوه‌كان ده‌كات جه‌ختده‌كاته‌وه هه‌ندێكجار باشترین چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناوی دایك یان هاوسه‌ر.
جبوری وتیشی : ئێستا (97) كه‌سمان هه‌یه كه ناویان محه‌مه‌د جاسم محه‌مه‌ده.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئاماده‌كردنی : نامیق ره‌سوڵ