“ئەمەریکا هەوڵی نزیککردنەوەی تورکیا و دابەشکردنی سوریا دەدات”

(سبەی):

بالیۆزی بەریتانیا لە ئەمەریکا ئاشکرای کردوە کە واشنتۆن لەگەل بەرپرسانی فەرەنسا، بەریتانیا، سوید و ئۆردون کۆبوەتەوە و جەختی لە بەشداریی نوێنەرانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان کردوەتەوە لە کۆبونەوەکانی جنێف و ئەستانە.

سایتی (ئەلخەبەر)ی لوبنانی‌ لە زاری بالیۆزی بەریتانیا لە ئەمەریکا بڵاوی کردوەتەوە کە ئەمەریکا بەردەوامە لە هەولەکانی بۆ دابەشکردنی سوریا و بۆ ئەم مەبەستەش دەیەوێت تورکیا لە روسیا دور بخاتەوە و هەوڵی رێککەوتن لەگەڵ ئەنکەرە دەدات.

ئەمەریکا بۆ ئەو مەبەستەش لە (11)ی مانگی رابردودا لەگەڵ هەریەکە لە نوێنەرانی فەرەنسا، بەریتانیا، سوید و ئۆردون کۆبوەتەوە و پلانەکەی لەگەڵ ئەواندا تاوتوێ کردوە و هاوکات رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانیا لە زاری دەڤید مایکڵ ساترفیلد بڵاوی کردوەتەوە کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا جەختی کردوەتەوە کە هێزەکانی ئەمەریکا پاش تەواو بونی شەڕی داعش لە سوریا بمێننەوە.

ئاماژە بەوەکراوە کە ئەمەریکا مەبەستیەتی لە رێگەی ئەو جۆرە کۆبونەوانه‌ و کۆبونەوەی جنێف و ئەستانەوه‌، ئۆپۆزسیۆنی سوریا قەناعەت پێ بکات و لە کۆبونەوەکانیشدا نوێنەری ئەمەریکا جەختی لە بەشداریی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لەو کۆبونەوانەدا کردوەته‌وه‌.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە