گیانلەدەستدانى کاپتنى ڤیۆرەنتینا .. یاریەکانى کالچۆى دواخست

(سبەی):

راگەیاندنى دۆزینەوەى تەرمى بەرگریکار و کاپتنى یانەى ڤیۆرەنتیناى ئیتاڵى هەوادارانى یانەکە و وەرزش دۆستانى ئەو وڵاتەى نیگەران کردوە و بەو هۆیەوە یاریەکەى ئەمڕۆى یانەکە دواخرا و میدیاکان بەدواى هۆکارى راستەقینەى روداوەکەوەن.

دواى ئەوەى دوێنێ ئاڤیدى ئاستۆرى، بەرگریکارى ئیتاڵى و یاریزان و کاپتنى یانەى ڤیۆرەنتینا لەگەڵ تیمى یانەکەى گەشتى شارى ئۆدێنى کرد بۆ یاریەکەى روبەڕوبونەوەکەى ئەمڕۆیان لەگەل یانەى ئۆدینێزى، بەرەبەیانى ئەمڕۆ و لەو هۆتێلەى تییدا دەمانەوە تەرمەکەى دۆزرایەوە.

یانە ئیتاڵیەکە لە راگەیەنراوێکدا کۆچى دوایى ئەو یاریزانە (31)ساڵەى راگەیاند بی ئەوەى هۆکارى مردنەکەى پشتڕاستبکاتەوە، بەڵام بەو هۆیەوە یەکێتى تۆپى پێى ئیتاڵیا یارى نێوان هەردو یانەکەى دواخستوە و ئەمشەو ئەنجام نادرێت.

یانەکە ئاماژەى بەوە کردوە توشى شۆکێکى قوڵ بوین، بەڵام دەبێت ئەوە رابگەیەنین کە کاپتنى یانەکەمان بەهۆى توشبونى بە نەخۆشیەکى کتوپڕ کۆچى دوایى کردوە.

داڤیدى ئاستۆرى، (31ساڵ) بەرگریکار و کاپتنى ڤیۆرەنتینایە و یاریزانى هەڵبژاردەى وڵاتەکەیەتى، دو هەفتەیە بوەتە باوک و خاوەنى یەکەم منداڵى. سەرەتا لە تیمى لاوانى یانەى میلان دەستى بەیاریکردن کردوە، دواتر لە یانەیەکى پلەچوار دەستى بە یاریکردن کردوە و بەرەوپیشچوە تا گەیشتوەتە ریزى کالیارى و ماوەیەک بە خواستن بۆ رۆما یارى کردوە و دواجار لە (2015)ەوە رویکردە یانەى ڤیۆرەنتینا و لە سەرەتاى ئەم وەرزەشەوە شارەى کاپتنى وەرگرت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە