داوای راگرتنی هێرشەکانی غوتەی رۆژهەڵات دەکرێت

(سبەی):
سەرۆکی فەرەنسا داوا لە هاوتا ئێرانییەکەی دەکات فشار بخاتە سەر حکومەتی سوریا بۆ راگرتنی هێرشەکانی سەرناوچەی غوتەی رۆژهەڵات.

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە فشار بخاتە سەر حکومەتی تورکیا بۆ ئەوەی هێرشەکانی سەر غوتەی رۆژهەڵات رابگیرێت و رێگە بە چونە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بدرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و تێریزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوای راگرتنی هێرشەکانی سەر غوتەی رۆژهەڵاتیان کرد لە سوریا.

هەروەها نەتەوە یەکگرتوەکانیش لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە (18)ی شوباتەوە نزیکەی (500) کەس لە غوتەی رۆژهەڵات کوژراون و (2000) کەسی دیکەش برینداربون.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە