(سبەی):
بە تۆمارکردنی گۆلێک و هەژاندنی تۆڕی گۆڵی ئەتلەتیکۆ مەدرید، میسی ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە (600) گۆڵ و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی شکاند.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی (27)ی خولی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نو میوانداریی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی رکابەری کرد و بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە خولەکی (23)ی یارییەکە بە لێدانی راستەوخۆ لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یەکەمی یانە کەتەلۆنییەکە ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە (600) گۆڵ، کە بۆ بەرشە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆماری کردبێت.
بە تۆمارکردنی ئەو گۆڵە، میسی ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە (24) گۆڵ و لەوەشدا ریزبەندی یەکەمی گۆڵکارانی خولەکەی گرتوە.
میسی تەمەن (30) ساڵ لە ژیانی وەرزشی خۆیدا (539) گۆڵی بۆ یانەی بەرشەلۆنە لە (624) یاریدا تۆمارکردوە و (61) گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنین لە (123) یاریدا تۆمارکردوە.
بە تۆمارکردنی ئەو گۆڵە، کۆی خاڵەکانی یانە کەتەلۆنییەکە گەیشتە (69) و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئەتلەتیکۆی دوەمی ریزبەندی بۆ هەشت خاڵ زیاد کرد، کە دوەمیان (61) خاڵی هەیە و ریاڵ مەدریدیش بە (54) خاڵ لە سێیەمی ریزبەندیدایە.
هاوکات، یانەی بەرشەلۆنە بەو گۆڵەی میسی، پێنجەم یانەیە کە ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا گەیشتوەتە (100) خۆڵ لە پێنج خولە بەهێزەکەی جیهان و پاریس سانجێرمان بە تۆمارکردنی (140) گۆڵ یەکەمی ریزبەندییەو دوای ئەو مانچستەر سیتی (117) گۆڵ و ریاڵ مەدرید (106) گۆڵ و چوارەمیش لیڤەرپولە کە (105) گۆڵی تۆمارکردوە.
Lionel Messi keeps surprising us every single day
Scores this perfect free-kick in our most important La Liga game of the season ?❤️ pic.twitter.com/O4SKgblxuo
— infosmessi (@INFOSMESSl) March 4, 2018