تەندروستی عەفرین: لەدوای ئاگربەستەوە (33) هاوڵاتی شەهیدبون

ئەنجێلا رەشۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تەندروستی عەفرین

(سبەی):

تەندروستی عەفرین ئاشکرای دەکات؛ دوا بڕیاری راگرستنی ئاگربەست (33) هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی پەلامارەکانی تورکیاوە شەهید بون.

ئەنجێلا رەشۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تەندروستی کانتۆنی عەفرین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری قوربانیانی هاوڵاتیانی مەدەنی راگەیاند، کە بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی تورکیاوە لەماوەی رابردودا تۆمارکراون و ئاشکرای کرد: تەنها لە دوای بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەست لە سوریا (33) هاوڵاتی شەهید بون کە (15)ەیان ژنن، هەروەها (36) کەس برینداربون کە (25)یان ژن و منداڵن، بەوەش ژمارەی شەهیدەکان گەیشتە (212) شەهیدی سڤیل کە لەنێویاندا (28) منداڵ و (25) ژن و (159) پیاو هەن و هەروەها ژمارەی بریندارەکان گەیشتوەتە (621) کەس کە لەنێویاندا (76) منداڵ و (82) ژن و (463) پیاو هەن.

ئەنجێلا رەشۆ، ئاماژەی بەوەکرد؛ لە ترسی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا و کۆمەڵکوژکردنیان، ژمارەیەکی زۆر گوندنشین ناچاربون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و رو لەناوچە ئارامەکان بکەن،

وتیشی :” باری دەرونی زۆربەی دانیشتوان و بەتایبەتی ژن و منداڵەکان جێگیرنییە و زۆرینەیان توشی شۆک بون، کە بەچاوی خۆیان بۆردومان و پەلامارەکانی تورکیایان بینوە و بەبەرچاویانەوە خەڵک بونەتە قوربانی”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە